English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک کۆماری ئیتالیا پێک‌هێنانی حکومەتی به ئابووری‌ناسێک سپارد
2018-05-28 [03:03 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئەمڕۆ "سێرجیو ماتارێلا" سەرۆک کۆماری ئیتالیا، "کارلۆ کوتارێلی"، ئابووری‌ناسی ٦٤ساڵانی بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپارد. کوتارێلی پێشتر یەکێک له بەڕێوەبەرانی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بوو.

 

سەرۆک کۆماری ئیتالیا، دوێنێ پێشنیاری "جۆزێپێ کۆنتێ"ی بۆ وەزارەتی ئابووری رەت کردەوه، چونکه یەکێک لە دژەکانی ئەندامێتیی ئیتالیا له حەوزی دراوی یۆرۆ بوو. بەو هۆیەش کۆنتێ له سەرۆکایەتیی وەزیرانی پاشگەز بۆوه و قەیرانی پێکهێنانی حکومەتی له ئیتالیا بەردەوام بوو.

 

کۆنتێ پاڵێوراوی هاوبەشی پارتی راست‌ڕەوی "لیگا" و پارتی کۆمەڵ‌خوازی "پێنج ئەستێره" بوو که زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانیان بەدەسته.

 

ئێستاش ئەگەری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت زۆرتر بووه. لەم ناوەش، سەرۆکی پارتی پێنج ئەستێره داوای لێپرسینەوەی له سەرۆک کۆمار کردووه.





ئەم هەواڵە 3808جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad