English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌به‌رامبه‌ر دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی، روسیا وه‌ڵامی ده‌بێت
2018-05-28 [03:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر

ئه‌ندامێكی دیاری ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی روسیا رایگه‌یاند، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنی هه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌ پۆله‌ندا، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌ستی به‌ هه‌ندێك كار كردوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش له‌ ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی روسیا، یه‌فگینی سێریبرینیكۆڤ رایگه‌یاند، له‌ به‌رامبه‌ر دامه‌زراندنی هه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌ پۆله‌ندا وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا ئاماده‌ی هه‌ر جۆره‌ وه‌ڵامێكه‌ بكات.

سێریبرینیكۆڤ وتیشی، له‌مباره‌یه‌وه‌ هێڵی دیپلۆماسی روسیا له‌ كاره‌كه‌ی به‌رده‌وامه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پۆله‌ندا رازی بكات له‌ بڕیاره‌كه‌یان پاشگه‌ز بنه‌وه‌. باسی له‌وه‌ش كرد، له‌ حاڵه‌تی دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌ پۆله‌ندا، وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا ئاماده‌یه‌ رووبه‌رووی بێته‌وه‌، به‌پێی زانیارییه‌كانی من له‌مباره‌یه‌وه‌ كاره‌كردن له‌ ئارادایه‌.

له‌ ئێستادا لیوایه‌كی ئه‌مه‌ریكی و گروپێكی شه‌ڕكه‌ری فره‌ره‌گه‌زی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی ناتۆ له‌ پۆله‌ندا جێگیر كراون.

سپۆتنیك

ئەم هەواڵە 3802جار خوێندراوەتەوە
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad