English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی ئەوروپا سزاکانی به‌سه‌ر به‌رپرسانی سوریا درێژدەکاتەوە
2018-05-28 [04:14 AM]

ZNA - هه‌ولێر


یەکێتی ئەوروپا سزاکانی بەسەر ئەو به‌رپرسانه‌ی سوریا درێژکردەوە کە بە سەرکوتکردن و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە بەرامبەر خەڵکی سیڤیل تاوانبارن.

ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا لە بەیانـنامەیەکدا گوتی، وەک بەشێک لە جێبەجێکردنی ستراتیژیـیەتی یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر بە سوریا و بەهۆی بەردەوامبوونی سەرکوتکاری لە دژی خەڵکی سیڤیل، یەکێتی ئەوروپا بڕیاری دا سزاکانی لەسەر ڕژێمی سوریا و لایەنگرانی بهێڵێتەوە.

به‌م بڕیاره‌ سزاکان تاكو 1 ی مانگی حوزه‌یرانی 2019 درێژدەکرێنەوە بەسەر 259 به‌رپرسی سوریا کە بە سەرکوتکردن و توندوتیژی بەرامبەر خەڵکی سیڤیلی سوریا تاوانبارن.

بەپـێی سزاکان ئەم به‌رپرسانه‌ ئەگەر سەروەت و سامانیان لە ئەوروپا هەبێت ئەوا هەر بە بلۆککراوەیی دەمێننەوە و ڕێگەیان پـێنادرێت بچنە ناو خاکی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاوە.

لەگەڵ ئەم به‌رپرسانه‌ش 67 دامودەزگای سوریا سەروەت و سامانیان لە یەکێتی ئەوروپا بلۆکراوە، لەوانە بانکی ناوەندی سوریا.

 

voa





ئەم هەواڵە 3700جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad