English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەدر بە مەرج لەگەڵ مالکی دەبێتە هاوپەیمان
2018-05-28 [05:52 AM]

ZNA - هەولێر


سەرۆکی رەوتی سەدر، ئامادەیە لەبەرانبەر داوای لێبوردن کردنی نووری مالیکی لە خەڵکی موسڵ، هاوپەیمانێتی لەگەڵ دەوڵەتی یاسا پێکبهێنێت.

 سەعد مەتلەبی، سەرکردە لە هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، گفتوگۆکان لەبارەی پێکهێنانی حکومەت لەنێوان لایەنە سیاسییەکان بەردەوامە، بەڵام هیچ رێککەوتنێک لەنێوان لایەنەکان نەکراوە. گوتیشی، هاوپەیمانێتی سائیروون بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا،مەرجێکی ئەستەمی داناوە، وەکو داوای لێبووردن کردنی نووری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا لە خەڵکی موسڵ، بەهۆی داگیرکردنی شارەکەیان لەلایەن داعشەوە. ئاماژەی بەوەشدا، دەوڵەتی یاسا بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتی دەرگای بەڕووی لایەنەکان دا کراوەیە.

لە ساڵی٢٠١٤ چەکدارانی داعش شاری موسڵیان کۆنترۆڵکرد، لە ئەنجامیشدا بەهەزاران کەس لە دانیشتوانی ئەو شارە ئاوارەی ناوچەکانی  دیکەی عێراق بوون.





ئەم هەواڵە 5974جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad