English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پلە بەرزكردنەوەی هەزاران پێشمەرگە راگیراوە
2018-05-29 [07:22 AM]

ZNA – هەولێر


بەرپرسێك ئاشكرای دەكات تاوەكو پلە بەرزكردنەوەی پێشمەرگە لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بوو ساڵانە سەدان و هەزاران پێشمەرگە پلەكانیان بەرز دەكرایەوە، بەڵام ئێستا كێشەی تێكەوتووە.

د.غازی دزەیی بەڕێوەبەری گشتی هەماهەنگی و بەدواداچوون لەدیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە باسی راگەیاند:  ئێستا پلە بەرزكردنەوەی پێشمەرگە لە ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت، پاش دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم ئێستا  پلە بەرزكردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی پێ دەكرێت و پەیوەندی بە ئێمەوە نەماوە.

بەپێی یاسای هەمواركراوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی هەرێم مەڕسومی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگەی دەردەكرد، بەڵام ئەو دەسەڵاتە ئێستا دراوەتە ئەنجومەنی وەزیران.

دزەیی روونی كردەوە ، ئەوەی پەیوەندی بە پلە بەرزكردنەوەی پێشمەرگە هەبێت هەموویان جێبەجێ كردووە و هیچیان لا نەماوە، گوتیشی: ئەوەی بۆی نەكرابێت كێشەكە لای ئێمە نەبووە چونكە كێشەكە لای وەزارەتی پێشمەرگە بوو ئەوان لیستەكانیان رەوانە نەكردووە تەنانەت پلەبەرزكردنەوەی ساڵی 2016 شیان نەناردبوو.

ئاشكراشیكرد لە ساڵی 2015 دا پلەی هەزار و 328 پێشەرگە و ئەفسەری وەزارەتی پێشەرگە بەرزكرایەوە و مەڕسویان بۆ دەركرا.

لە ساڵی 2015 بۆ ئێستا پێویست بوو 5 لیستی تری پلە بەرزكردنەوەی پێشمەرگە دەرچووبوایە كە دەكاتە هەزاران پێشمەرگە.

 بە پێییاسا  دەبێت لە وەزارەتی  پێشمەرگە  ساڵانە دوو لیستی پلە بەرزكردنەوە دروست بكرێ،یەكێكیان لە نەورۆز و ئەوەی تریشیان لە 11ی ئەیلوول.

بەرزكردنەوەی پلەی پێشمەرگە بە گوێرەی پلەكانیان لە نێوان 3ساڵ  بۆ 4 ساڵ،  تادەگاتە 6 ساڵ جارێك، بەگوێرەییاسایڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە ژمارە 38ی ساڵی 2007، مولازم و مولازمییەك سێ ساڵ جارێك، نەقیب تا عەمید چوار ساڵ جارێك، لیوا تا فەریق شەش ساڵ جارێك پلەیان بەرز دەكرێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 8761جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad