English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم نیشانانەی تێکچونی گورچیلە نابێت پشتگوێ بخرێت
2018-05-29 [07:36 AM]

هەولێر _ ZNA


گورچیلە یەکێک لە گرنگتین ئەندامەکانی جەستە و کاریگەری لەسەر هەمو بەشەکانی جەستە هەیە، لەکاتی نەخۆشکەوتنی لەشمان تێکدەدات و توشی زیانی زۆرماندەکات، لەبەر ئەوەشە شارەزایان ئاگادارمان دەکەنەوە دەبێت زۆر بە وریایی مامەڵەی لەگەڵدا بکەین .

لە ئەنجامی توێژینەوەکان دەرکەوتووە لە هەر ٣ گەنج لە ئەمریکا یەکێکیان مەترسی ئەوەیان لەسەر توشی نەخۆشی گەرچیلە ببن و نزیکەی ٢٦ ملیۆن ئەمریکی یەکێک لە نەخۆشیەکانی ئەو ئەندامەیان هەیە، ناوەندی بوژاندنەوەی گورچیلە لە ئەمریکا ئاشکرایانکردووە لە شێرپەنجەی سنگ و پرۆستات زیاتر خەڵک دەکوژێت .

دیارترین نیشانەکانی توشبون بە نەخۆشی گورچیلە :

1. ئازاری بەشی دواوەی پشت :
لە سەرەتایی ترین نیشانەکانی ئازاری پشتە لە ڕێکی گورچیلەکان  و سەرەتایە بۆ تێکچونی گورچیلەکان، کاتێک شەوان لەخەودا هەڵدەسین و ئازارمان هەیە و دەمانەوێت میزبکەین بە قورسی دێت ئەوە پێویستە سەردانی پزیشکی تایبەت بکەین .

2. هەڵدانی پێست و قڵیشان و شک بونەوە :
یەکێک لەکارەکانی گورچیلە ئەوەیە خوێن لە مادەی زیانبەخش پاکبکاتەوە و کاتێک بەباشی کارەکەی ناکات دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو نیشانانە دەربکەوێت و نابێت پشتگوێ بخرێت .

3. تێکچون لە شێوازی میز :
•کەفکردنی میز و زەردبونی ڕەنگەکەی
•هەستان بۆ میزکردن لەنیوەی شەو
•زو زو میزکردن و تێکچونی ڕەنگەکەی
•زۆر میز نەکردن و دەرکەوتنی ڕەنگی تۆخی ڕەش و بۆنی بەهێز
• لەکاتی میزکردن توشی بێزاری و ئازار و قورسی دەبین
•هەندێک جار خوێن لەناو میزدا دەردەکەوێت .

4. هەڵئاوسانی بەشە جیاوازەکانی لەش :
کارێکی تری گورچیلە دەرکردنی شلەی زیادەیە لەناو لەش و کاتێک تێکدەچێت دەبێتە هۆی کۆبونەوەی ئاو لە ناو لەشدا .

5. خەواڵویی و لاوازی :
گورچیلە هۆرمۆنی " erythropoietin" دەردەدات کاردەکات بۆ گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ بەشەکانی لەش  و دروست بونی خڕۆکەکانی خوێن لەکاتی توشبونی گورچیلە بەیەکێک لە کێشەکان دەبێتە هۆی کەمبونەوەی ئۆکسجین لەناو لەشدا و لاوازمان دەکات .





ئەم هەواڵە 9055جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad