English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو ڤیتامینانەی پێویستە لە ڕەمەزان گرینگی بەخواردنی بدەیت
2018-05-29 [07:41 AM]

هەولێر _ ZNA


لە مانگی ڕەمەزان بەهۆی بەڕۆژوبون بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی زۆر ڕێژەی ڤیتامینەکان لەناو جەستەمان کەمدەکات و پێویست ئەم خۆراکانە بخۆین بۆ ئەوەی قەرەبوی بکەینەوە و لەدەست تێکچونی پێست و هەڵوەرینی قژ پارێزراوبین .

ئەو ڤیتامینانەی دەبێت لە مانگی ڕەمەزان گرنگی بە خواردنیان بدەین :

•ڤیتامین A :

ئەم ڤیتامینە گرنگی زۆری لە جەستەدا هەیە و سودی زۆری لە بەهێزکردنی قژ و جوانکردنی پێست دەبێت .
لە خۆراکەکانی وەک شیر و سپیناخ و گێزەر و هێلکە و پەتاتەی شیرین و مانگۆ دا هەیە .

•ڤیتامین B : 
یەکێکە لە گرنگترین خۆراکەکان بۆ جەستە و سودی زۆری بۆ قژی خانمان دەبێت و لە هەڵوەرین دەیپارێزێت .
لە خۆراکەکانی وەک هێلکە و ماست و گۆشت و خواردنە ئاویەکان و لە تەمەرهیندا هەیە .

• ڤیتامین C  :
ڤیتامین سی کاری گرنگی لە دروستکردنی دژە ئۆکسانەکانی جەستە هەیە و ڕێژەی ئاسن لە خوێندا زیاد دەکات .
لە خۆراکەکانی وەک پرتەقاڵ و لیمۆ و شیلک و کیوی و بیبەردا هەیە .

•ڤیتامین B7 :
ئەم ڤیتامینە ڕێژەی چڕی قژەکان و ئەستوریان زیاد دەکات و لە هەڵوەرین دەیانپارێزێت .
لە خۆراکەکانی وەک شیر و سەوزەواتەکان و هێلکە و قەرنابیت و مۆز و گوێزدا هەیە .

•ڤیتامین B12 :
کاری زۆر گرنگ لەناو جەستەی مرۆڤدا ئەنجامدەدەن و بەشێوەیەکی گشتی کاریگەریان لەسەر هەمو ئەندامە گرنگەکان هەیە .
لە خۆراکەکانی وەک پەنیرەکان و شیر و هێلکە وماستدا هەیە .

•پرۆتین و سلیکا :
پێکهاتەیە  بۆ جەستە گرنگن و دەبێت بۆ بەدەست ێنانی وەزە گرنگی بەم خۆراکانە بدەین " هێلکە، فاسۆلیا ، پەنیرەکان ، شیلک و شۆفان و پیاز و خەیار و برنج ".





ئەم هەواڵە 2566جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad