English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حكومیەكان كەم دەكرێتەوە
2018-05-29 [07:45 AM]

ZNA – هەولێر


بەرپرسێكی وەزارەتی تەندروستی ئاشكرای دەكات بڕیارە بڕی ئەوپارەیە كەم بكرێتەوە كە لە بەرامبەر ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حكوومیەكان  لە ئێواران وەردەگیرێت.

مۆفەق عەبدوڵا ،راوێژكاری دارایی وەزیری تەندروستی حكوومەتی  هەرێمی كوردستان بە باسی راگەیاند: ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئێواران لە نەخۆشخانە حكوومیەكان بەردەوامی هەیە، بەو نەشتەرگەریانە دەگوەترێت نیمچە تایبەت بە باشی دەڕوات و بەراورد بە نەخۆشخانە ئەهلیەكان كەمتر لە نیوەی تێچووی نەشتەرگەری لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.

ئەو روونیشی كردەوە : نەشتەرگەریەكان نۆرەیان زۆر كەمە و خێرایە، بۆ ئەوەی نەبێتە كارێكی بازرگانی، بۆ ئەوەی كار نەكاتە سەر نەشتەرگەریە خۆڕاییەكانی بەیانیان رێنماییمان هەیە ، ئەگەر پزیشكێك بەیانیان 3 نەشتەرگەری ئەنجام بدات ئێوارانیش بۆی هەیە 3 نەشتەرگەری ئەنجام بدات نابێت زیاتر بێت.

جەختی كردەوە بەهۆی باشتربوونی دۆخی دارایی پێداچوونەوە بە نرخی نەشتەرگەریەكان دەكرێت، گوتیشی: لیژنەیەك پێكهاتووە بۆ كەمكردنەوەی نرخەكان و هەندێك نرخی نەشتەرگەری و پێداچوونەوە بەو پارەیەی كە بۆ پزیشكان و كڕینی دەرمان و پێداویستی وەردەگیرێت.

بەرپرسەكەی وەزارەتی  تەندرستی روونی كردەوە، نرخی ئەو نەشتەرگەریانە بەراورد بە نەخۆشخانە ئەهڵیەكان نرخەكەی زۆر كەمەو لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانە.

ئەو گوتیشی: پێش قەیران 80% تێچووی پارەی نەشتەرگەریەكان حكوومەت لە ئەستۆی دەگرت ئێستا تەنها 20%ی تێچووەكەی لە ئەستۆ دەگرێـت و ئەوەی تر لە ئەستۆی هاوڵاتی دەبێت.

نرخی نەشتەرگەریەكان لە 50 هەزار دینارەوە دەست پێدەكات تاوەكو 500 هەزار دینار، ئەویش بەپێی جۆری نەشتەرگەریەكە دەبێت.

لە شوباتی ساڵی 2016 وە وەزارەتی تەندروستی نەشتەرگەری نیمچە تایبەت لە نەخۆشخانەكاندا ئەنجام  دەدات ئەویش لەپێناوی كەمكردنەوەی سەرەی نەخۆش و یارمەتی هەژاران.

 





ئەم هەواڵە 8371جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad