English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیشانەکانی کەمی ڕێژەی پڕۆتین لە لەشدا چین
2018-05-29 [08:08 AM]

هەولێر _ ZNA


ڕێژەی پڕۆتین لە لەشدا گرنگیەکی زۆری ھەیە بۆ دروستبوون و بەھێز بوونی ئێسک و ماسولکەکان و سووتاندنی چەوری لە لەشدا و ڕۆژانە لەش پێویستی بە بڕێکی باشە لە پڕۆتین کە بەسوودە بۆ کارکردنی زۆرێک لە کۆ ئەندامەکانی لەش.

کەمی ڕێژەی پڕۆتین لە لەشدا دەبێتە ھۆی زوو ماندووبوون بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە وەرزش ئەنجام دەدەن ئەگەر ھاتوو ڕێژەی پڕۆتین لە لەشیان کەمبوو ئەوا دەبێتە ھۆی زوو ماندوو بوون و بێ ھێزی ماسولکەکان و کەمبوونەوەی ووزە.

کەمی ڕێژەی پڕۆتین لە لەشدا دەبێتە ھۆی خەو زڕان بەھۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە لەشدا و کەمبوونەوەی  ئەمینۆ ئەسید کە کار دەکاتە سەر خەو زڕاندن و تووشبوون بە دڵەڕاوکێ.

بەرزبوونەوەی ڕێژەی چەوری لە خوێندا و ھەوکردن و ناھاوسەنگی لە ھۆرمۆنەکان دەگەڕێتەوە بۆ بەکارھێنانی ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەی شەکری زۆرە و وا باشترە ئەم خواردنانە بخۆن کە ڕێژەیەکی باش لە پڕۆتین لە خۆ دەگرێت





ئەم هەواڵە 2470جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad