English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەدر: ئەمریکا ولاتێکی داگیرکارە رێگا نادەین دەستوەردان لە عێراق دا بکات
2018-05-29 [08:08 AM]

ZNA- ھەولێر


رێبەری رەوتی سەدر بەشێوەیەکی جیاواز باسی دەستوەردانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی عێراقیدا دەکات.

 

لە وەڵامی پرسیاری لایەنگرێکیدا، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاندووە، ئێران دراوسێی عێراق و ”ترسی لەدەستدانی بەرژەوەندییەکانی خۆی هەیە و هیوادارین دەست لە کاروباری ناوخۆی عێراقیدا وەرنەدات“.

 

لە وەڵامی هەمان پرسیاردا، سەبارەت بە دەستوەردانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی عێراق، موقتەدا سەدر رایگەیاندووە، ”ئەمریکا وڵاتێکی داگیرکەرە و هەرگیز رێگا بە دەستوەردانی لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا نادەین“.

 

زۆربەی چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ناتوانن بەبێ رەزامەندیی ئەمریکا و ئێران، حکوومەتی نوێی وڵاتەکەیان پێک بهێنن و ماوەیەکیشە سەرچاوە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن، کە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی لەگەڵ زۆربەی سەرکردە عێراقییەکان کۆ بووەتەوە.

 

رۆژی شەممە 12/5/2018 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لەو وڵاتە و هەرێمی کوردستان ئەنجام درا و تێیدا سائیرون،کە موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر سەرۆکایەتی دەکات، پلەی یەکەمی بە دەست هێن.





ئەم هەواڵە 6307جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad