English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاسایش چەند بازرگانێكی گەورەی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكات
2018-05-29 [08:17 AM]

ZNA – هەولێر


ئاسایشی گشتی هەرێمی كوردستان لە هەولێر و دهۆك چەند بازرگان و مامەڵەكارێكی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیر دەكات، بە سەدان كیلۆ ماددەی هۆشبەریش دەستیان بەسەردادەگیرێت.

لیو كەیوان، بەرێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی هەولێر و دهۆك لە ئاسایشی گشتی هەرێمی كوردستان بە باسی راگەیاند: لە سنوری هەولێرو دهۆك چەند بازرگانێكی گەورەی ماددەی هۆشبەر لەگەڵ مامەڵەكارانی بچوكیش كە بازرگانی بچوك و خوردەیان پێ دەڵێن دەستگیركراون.

كەیوان دەربارەی ئەو بازرگانانە گوتی: زۆربەی ئەو بازرگانانە خەڵكی كوردستانن ئەو كەسانە لە دەستیان ماددەی هۆشبەر گیراوە بەڵام بازرگانی گەورەتر هەیە كە لە وڵاتانی دراوسێن ئەوانەی كە گرتومانن ئەو كەسانەن كە ماددەكان لەو بازرگانانە وەردەگرن و لێرە ساخی دەكەنەوە.

ئەو دووپاتی كردەوە، ئەو بازرگان و كەسانە دۆسیەكانیان دراوەتە دادگا و بازرگانی گەورە لە حوكمی زیندانی هەتا هەتایی تاوەكو 15 ساڵ زیندانی سزایان هەیە.

بەرێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان گوتیشی: بەردەوامن لەبەرەنگاربوونەوەی ماددەكان و خەڵكێكی زۆریش دەستگیر دەكرێت، بەڵام جەخت دەكاتەوە فرۆشیار و بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان زیادیان كردووە روونیشی كردەوە لەمساڵدا ژمارەیەكی زۆر لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون، كە بە مەزندەی ئەو بە دەیان كەس دەبن.

 گوتیشی: تەنها لە دوو مانگی رابردوودا نزیكەی 80 كەسمان لە هەولێر و دهۆك و سۆران دەستگیركردوون.

بەرپرسەكەی ئاسایش ئاشكراشی كرد "لە ماوەی كەمی رابرودوودا لە سنوری سۆران زیاتر لە 150 كیلۆ ماددەی هۆشبەرمان گرتووە". لە ساڵی 2017 بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی هەولێر توانیویانە 569 کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن.

 





ئەم هەواڵە 5143جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad