English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زێباری: بڕیاری پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنەوە كاری پێناكرێت
2018-05-29 [08:19 AM]

ZNA- ھەولێر


هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند بڕیارەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانەوە كاری پێناكرێت. گوتیشی سەرۆكە دۆڕاوەكەی پەرلەمانی عێراق و حكوومەت هاوئاوازن و عێراق بەرەو نادیار دەبەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە زێباری لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) نووسیویەتی “بڕیاری ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكان كاری پێناكرێ، هەروەها دەبێتە هۆی زیادكردنی نیگەرانی سیاسی لە وڵاتەكەدا”.

هەروەها نووسیویەتی “هاوئاوازییەك لە نێوان سەرۆكی دۆڕاوی پەرلەمان و حكوومەتی عێراق هەیە، بۆ ئەوەی وڵاتەكە بەرەو نادیار بەرن، تەنهاش پاڵنەری خۆپەرستانە و بەرژەوەندی تایبەتیان هەیە”.

زێباری نووسیویەتی پێشتر لەمبارەیەوە هۆشداریمان داوە، ئێستە پێویستە هەموو لایەك بەدانایی و عەقڵانی هەڵسوكەوت بكەن و پابەند بن بەیاسا و دەستوور، گەلیش سەرچاوەی هەموو دەسەڵاتەكانە.

ئەمڕۆ پەرلەمانی ماوەبەسەرچووی عێراق لە كۆبوونەوەیەكدا چەند بڕیارێكی لەبارەی رەتكردنەوەی دەنگەكانی دەرەوە و ئاوارەكانی چوار پارێزگای عێراق دەركرد، لەگەڵ ژماردنەوەی 10%ی دەنگەكانی سەرجەم پارێزگاكانی عێراق.





ئەم هەواڵە 3244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad