English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسعود حەیدەر وەڵامی خانەی راپەڕاندنی گوڕان دەداتەوە
2018-05-29 [08:21 AM]

ZNA- ھەولێر


ەوەڵامی رونكردنەوەكەی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە دەركردنی، مەسعود حەیدەر رایدەگەیەنێت” كە زیاتر لە چل رۆژە دەستم لە كاركێشاوەتەوە لە بزووتنەوەی گۆڕان و فراكسیۆنەكەی” .

دەقی روونكردنەوەیەك لە مسعود حیدر، ئەندام پەرلەمانی كورد لە عێراق:

لە راگەیاندنەكانەوە شتێك بەناوی خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆران بلاوكراوەتەوە لەسەر بەندە. من زیاتر لە چل رۆژە دەستم كێشاوەتەوە لە بزوتنەوەكەو لە فراكسیۆنی گۆران. لە چەند رۆژی رابردووش بە روونی لە بەرنامەیەكی كەنالێكی عێراقی ئەمەم باسكرد. ئەو بایاننامەی خانەی راپەراندن ئەھمیەتی نییە، چونكە بەندە دەمێكە دەستم لەكاركێشاوەتەوە. سەربەرزیشم بە نوێنەرایەتیكردنی كورد و بەرگریكردن لە خاك و خەلكی ھەرێمی كوردستان دوور لە ململانێ ی حزبی و بێ سازشكردن لەسەر قوتی مووچەخۆران و پێگەی دەستوری و یاسایی ھەرێم وماف و ناوی پیرۆزی پێشمەرگە.

ئەگەر پێویست بكات ھۆكاری دەستلەكاركێشانەوەم بە وردی رووندەكەمەوە.

مسعود حیدر

ئەندام پەرلەمانی عێراق

٢٠١٨/٥/٢٩





ئەم هەواڵە 1960جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad