English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی ھەولێر تۆمەتبارێک دەستگیر دەکات
2018-05-29 [08:40 AM]

ZNA- ھەولێر


 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کە تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە، کە پێنج تاوانی دزی ئەنجام داوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 29/5/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ڕایدی پۆلیس ئومێد عارەب عەبدوڵا، ئەفسەری نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی باکوور ڕای گەیاندووە: "لەم ماوەی ڕابردوو دیاردەی شکاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزینی پارە لەنێو ئۆتۆمبێلەکان سەریھەڵدابوو، ئێمەش دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و بە پشتبەستنمان بە کامێرای چاودێری، توانیمان ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و دەستگیری بکەین".

ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ھاتووە: "تۆمەتبار بەناوی (ن، ک، ێ)، تەمەن 40 ساڵ، دوای دەستگیرکردنی دانینا بە پێنج تاوانی دزی، کە دزیی یەکەم لە گەڕەکی ئازادی جامی ئۆتۆمبێلێکی شکاندبوو و بڕی 385 ھەزار دیناری دزی بوو".

باس لەوەش کراوە، کە دزیی دووەمیدا و لە شەقامی 100 مەتری و نزیک کۆلێژی جیھان، جامی ئۆتۆمبێلێکی لە جۆری پیکابی تۆیۆتا ھایلۆکس شکاندبوو و دوو چەکی لە جۆرەکانی (کڵانشیکۆف و قەناس) دزی بوو، لە دزی سێیەمیشدا، جامی ئۆتۆمبێلێکی لە جۆری (تۆیۆتا کۆرۆلا)ی شکاندبوو و بڕی ھەزار و 500 دۆلاری ئەمریکی دزی بوو.

پۆلیسی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوەکەدا باسی لەوەش کردووە، کە ئەو تۆمەتبارە لە دزیی چوارەمیدا و لە شەقامی مووسڵ، جامی ئۆتۆمبێلێکی شکاندبوو و دەمانچەیەکی لە جۆری (دەسک سۆر) دزی بوو، ھەروەھا لە دزیی پێنجەمیدا و لە نزیک پارکی سامی عەبدولڕەحمان جامی ئۆتۆمبێلێکی دیکەی شکاندبوو و بڕی دوو ملیۆن و 800 ھەزار دیناری دزی بوو.

پۆلیسی ھەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو تۆمەتبارە ڕێک خراوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کراوە، دادوەریش بڕیاری دا بە بەندکردنی تۆمەتبار بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادان.





ئەم هەواڵە 4129جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad