English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەڵمانیا میوانداری مۆندیالی 2022 لە قەتەر وەردەگرێتەوە
2018-05-29 [09:12 AM]

ZNA – ھەولێر


جارێکی دیکە کەیسی میوانداریکردنی مۆندیالی 2022 ی قەتەر کەوتووەتەوە ژێر مەترسی، بەهۆی دووبارە تۆمەتبارکردنی ئەو وڵاتە بە پێدانی بەرتیل بە بەشێك لە ئەندامانی پێشووی فیفا.

یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا بە هەماهەنگی و پشتیوانی زۆربەی یەکێتییەکانی وڵاتانی ئەوروپا دەیەوێ گەلەکۆمە لە قەتەر بکات و مافی میوانداریکردنی مۆندیالی 2022ی لێوەربگرێتەوە.

لە یاداشتێکیاندا کە بەبەڵگە دەریدەخەن قەتەر بەرتیلی بە بەشێک لە ئەندامانی پێشووی فیفاداوەو داوا دەکەن دووبارە دەنگ بە مافی میوانداریکردنی مۆندیالی 2022 بدرێتەوە.

جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا لەو بارەیەوە رایگەیاند، کاتێک زۆربەی ئەندامانی فیفا داوای دووبارەکردنەوەی دەنگدان بۆ مۆندیالی 2022 بکەنەوە، ئەوکات ئێمە ناتوانین خۆمان لە ژێر فشاری ئەواندا بگرین و داواکارییەکە جێبەجێدەکەین بە دووبارەکردنەوەی دەنگدان.

 پێشبینی دەکرێت 14ی مانگی داهاتوو لە کۆبوونەوەی کۆنگرێسی فیفا، دووبارە دەنگ بە مافی میوانداری مۆندیالی 2022 بدرێتەوە و دوورنییە مافەکە لە قەتەر وەربگیرێتەوە، بەڵام هێشتا فیفا دووبارەکردنەوەی دەنگدانەکەی بە فەرمی یەکلانەکردووەتەوە.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 2473جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad