English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگەینراوێك لە دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستانەوە
2018-05-29 [10:51 AM]

ZNA-هەولێر


 ئاشكراكردنی دوو تۆمەتباری گەندەڵی و سزایان و گەڕاندنەوەی بڕە پارەیەك:

لە درێژەی ئەو بڕیارانەی كە لە دادگاكانی كوردستان دەردەچێت سەبارەت بە یەكلاكردنەوەی كەیسەكانی گەندەڵی كە لە لایەن دەستەوە لێكۆڵینەوەی تێدا دەكرێت و لە دادگاكانی لێكۆڵینەوەی دەسپاكی ڕەوانەی دادگا تایبەتمەندەكان دەكرێت لەو ماوەیەدا لە دادگای تاوانەكانی سلێمانی ئەو دوو حوكمە  دەرچووە:

- تاوانبار (ك.ر.ا) كەیسەكەی لە لایەن دادگای لێكۆڵینەوەی دەسپاكی "احالە" كرابوو بە پێی ماددەی (15) ی یاسای دەستەی دەسپاكی تایبەت بە دەسكەوتی ناڕەوا و یەكەم بڕیارە بە پێی ئەو ماددەیە دەردەچێ كە ناو براو هەڵسابوو بە كڕینی چەكی بەڵێندەران لە بازاڕ و خەرجكردنەوەی لە ڕێگای بانكی ڕەسمی بە نەقدی بە غیابی حوكم درا بە (7) ساڵ زیندانی و گەڕاندنەوەی بڕی  1.972.299 یەك ملیار و نۆسەدو حەفتاو دوو ملیۆن و دووسەد و نەوەت و نۆ هەزار دینار بۆ خەزێنەی گشتی.

- تاوانبار (ف.ر.ع) بە پێی ماددەی (315) هەڵساوە بە بردنی پارەی هاوڵاتیان كە بۆ هەقی كارەبا داویانە  بە (7) ساڵ زیندانی گەڕانەوەی مەبلەغی 9.448.500 نۆ ملیۆن و چوار سەد و چل و هەشت هەزار و پێنج سەد دینار بۆ خەزێنەی گشتی.

 

 

ڕاگەیاندنی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان

هەولێر/ 29ی ئایار





ئەم هەواڵە 6424جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad