English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگاداری ئەم دوو بەرهەمه بن
2018-05-29 [12:51 PM]

ZNA- هەولێر


 

بەھۆی فێڵی بازرگانیەوە، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر برنجی وڵاتی ڤێتنامدا دەگرن و نوێنەری چاودێری بازرگانی رایدەگەیەنێت خاوەنەکەی روبەروی یاسا دەکرێتەوە. 

 

دیار جەمال، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی لە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت رایگەیاند؛ بەھۆی گۆڕینی فەردەی برنج و دەستکاری کردنی لیبڵەکەیەوە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر زیاتر لە ٩ تۆن برنجی ڤێتنامی-دا گرتووە.

 

ووتیشی: برنجەکە لەجۆرێکی ترە، بەڵام بازرگانەکە کردویەتیە فەردەی برنجی ئاڵدانەوە، ھەروەھا بەدەستکاری کردنی لیبڵەکەی و شاردنەوەی زانیاریەکانی و گۆڕینی بەرواری بەسەرچونەکە فێڵی بازرگانی کردووە و یاسا سزای بۆ دیاری کردووە.

 

گوتیشی: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی برنجەکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەروی یاسا دەکرێتەوە.

 

داوا لە ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی-ش دەکات، لەکاتی بازاڕکردن و کڕینی پێداویستیەکانیاندا گرنگی بە بەروارەکەیان بدەن و لەھەبونی کاڵاوشمەکی ماوەبەسەرچودا لیژنە ھاوبەشەکانی لێ ئاگادار بکەنەوە.

 

***

 

لیژنە ھاوبەشەکان دەست بەسەر بڕێکی زۆر ھەنگوینی نەشیاو بۆ خواردندا دەگرن و نوێنەری تەندروستی سلێمانی لە لیژنە ھاوبەشەکان رایدەگەیەنێت پشکنین بۆ ھەنگوینەکە کراوە و لەناودەبرێت.

 

ئازاد نەبی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە لیژنە ھاوبەشەکان رایگەیاند؛ لەکاتی پشکنینی کۆگاکانی عەمبارکردنی خواردەمەنی لەلایەن لیژنە دووی سەربە لیژنە ھاوبەشەکانەوە و بەھۆی ھەبوونی گومانی بەسەرچونیەوە، دەست بەسەر بڕێکی زۆر ھەنگویندا دەگرن.

 

گوتی؛ بڕی ئەو ھەنگوینەی دەستی بەسەردا گیراوە لە وڵاتی ئێرانەوە ھاوردەکراوە کە بڕەکەی نزیکەی ٤ تۆنە،  نمونەی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی کراوە بۆ پشکنین و ئەنجامەکەی بە نەشیاو بۆ خواردن و بەکارھێنان وەڵام دراوەتەوە.

 

روونیکردەوە؛ ھەنگوینی ساخ لەبازاڕدا بەنرخێکی گران دەفرۆشرێت بەڵام نرخی ھەنگوینە دەست بەسەردا گیراوەکە زۆر ھەرزانترە دەردەکەێت کە بڕێکی زۆر شەکر لە دروست کردنەکەیدا بەکارھێنراوە.

 

ووتیشی؛ بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی تایبەت بەلەناوبردن تەواوی ئەو ھەنگوینەی دەستی بەسەردا گیراوە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەروی یاسا دەکرێتەوە.





ئەم هەواڵە 6730جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad