English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند ئامۆژگارییەک بۆ بەرگە گرتنی تینوویەتی لە کاتی رەمەزان
2018-05-29 [02:23 AM]

 ZNA – ھەولێر 



 
بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی لەوانەی لەم ماوەیە ھەست بەتینۆیەتی بکەیت و وات لێبکات زیاتر ئارەزووت بۆ لای ئاو خواردنەوە بڕوات .. 


بۆئەوەی ھەستی تینۆیەتیت کەمبێتەوە لەکاتی بەرۆژووبوون پێویستە لەسەرت چەند رێنماییەک جێ بەجێ بکەیت بۆ ئەوەی پارێزگاری لە لەشت بکەیت لە تینۆیەتی لەکاتی بەرۆژووبوون : 
١.شەربەت و خواردنەوەکانی دیکە : 
ھەوڵبدە لەنێوان بەربانگ و پارشێو ئەو جۆرە شەربەتانە بخۆیت کە بۆ لەش تەندروستە بۆ ئەوەی لەشت ھەموو توخمە خۆراکیەکانی دەست کەوێت و بتوانێت ھەندێک لەناو لەش خەزن بکات و بۆ کاتی بەرۆژووبوون سوودی لێ ببینێت . 
٢. خواردنە سوێرەکان : 
دەبێت ئاگاداربیت خۆت بەدوور بگریت لە خواردنە سوێرەکان بەتایبەتی لەکاتی پارشێو , چونکە خۆراکە سوێرەکان زیاتر ھاندەرە بۆ تینۆیەتی .. 
٣. ئاو : 
ھەوڵبدە لەکاتی پارشێو رێژەیەکی زۆر ئاو نەخۆیتەوە و چونکە لەش بەخێرایی دەری دەدات , لەبەر ئەمە تەنھا ئەوەی پێویستیت پێی ھەیە بیخۆورەوە , بەڵام دەتوانی لەکاتی بەربانگ تا پارشێو لەکاتی جیاواز رێژەیەکی باش ءاو بخۆیتەوە ، ئەمەش باشترین رێگەیە بۆ ئەوەی لەشت ئاو خەزن بکات .. 
٤. تەرکردنی لەش : 
دەتوانی ناو لەشی خۆت تەڕ بکەیت لەرێگەی خواردنی ھەندێک میوە کە دەوڵەمەندە بە مادەی ریشاڵی و یارمەتی لەش دەدات لەسەر مژینی ئاو و باشترین خۆراکیش بۆ ئەم لایەن بریتیە لە شووتی ..
٥. کافایین : 
وا باشترە لەو جۆرە خۆراکانە دووربکەویتەوە  کە رێژەیەکی زۆر مادەی کافایین لەخۆ دەگرێت و ھۆکارن بۆ ئەوەی مرۆڤ زیاتر میز بکات , چونکە ئەم جۆرە خۆراکانە وادەکات مرۆڤ زیاتر ھەست بە تینۆیەتی بکات . 
٦. شیرنەمەنی :
خواردنی رێژەیەکی زۆر لە شیرنەمەنی و دەوڵەمەند بە مادەی شەکر بەتایبەتی لەکاتی پارشێو , وات لێدەکات زیاتر ھەست بە تینۆیەتی بکەیت , لەبەر ئەمە ھەوڵبدە لەکاتی پارشێو لەو جۆرە خۆراکانە بەدوور بیت بۆ ئەوەی لەکاتی بەرۆژووبوون ھەست بەتینۆیەتی نەکەیت . 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 15037جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad