English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمسیۆن: کودەتا بەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەوەیە شەڕی نێوخۆیی لێبکەوێتەوە
2018-05-29 [02:28 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرۆکی بازنەی ھەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: یاسا رێگە بە ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی دەرەوەی وڵات نادات و ھۆشداریدەدات لەوەی کودەتا بەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکاندا رەنگە ببێتە ھۆی شەڕی ناوخۆی لە عێراقدا.

ڕیاز بەدران سەرۆکی فەرمانگەی ھەڵبژاردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن لە دیدارێکی لەگەڵ کەناڵی عێراقیە گوتی، کودەتا بەسەر ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن لەوەیە شەڕی نێوخۆیی لێبکەوێتەوە، بەڵام یاسا ڕێگە بە پەرلەمان نادات ھەڵبژاردنەکە ھەڵبوەشێنێتەوە.

بە پێی ئامارەکان، تائێستا زیاتر لە سێ ھەزار سکاڵا دژی پرۆسەی دەنگدان و ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن پێشکەشکراون و زۆرێک لە لایەنەکان ئەنجامەکان ڕەتدەکەنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ، پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا بڕیاریدا بە ژماردنی دەستیی لە سەدا ١٠ی کۆی دەنگەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمان، لەگەڵ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی دەرەوەی عێراق و دەنگدانی تایبەتی ئاوارەکان.





ئەم هەواڵە 5659جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad