English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم کارانە پاتری مۆبایلەکەت لەناو دەبات 
2018-05-29 [04:04 AM]

ZNA – ھەولێر 



چەند کارێک ھەیە پێویستە خۆتی لێ بەدوور بگریت لەبەکارھێنانی مۆبایلەکەت , بۆ نموونە پاتری مۆبایل زۆر ھەستیارە و پێویستە لەسەرت بەشێوەیەکی باش مامەڵەی لەگەڵ بکەی و خۆت بەدوور بگری لە ھەندێک ھەڵە کە لەوانەیە بەشێوەیەکی عەفەوی بیکەی ... 

١.بارگاوی کردنەوەی مۆبایلەکەت لەرێگەی کۆمپیۆتەر : 
کاتێک مۆبایلەکەت بە کۆمپیۆتەر بارگاوی دەکەیتەوە بەبەکارھێنانی دەرچەی (USB)، ئەمە پێویستی بە کاتێکی زۆر ھەیە ، ھەروەھا کارێکی خراپە بۆ پاتری مۆبایلەکەت، چونکە ئەو وزەیەی لە (USB) دەردەچێت جیاوازە و بەچەند شێوەیەکی جیاواز ووزەی کارەبای رەوانەی مۆبایلەکەت دەکات، ئەمەش کاریگەری لەسەر پاتری مۆبایلەکەت دەبێت و لەناوی دەبات، لەبەر ئەمە ئامۆژگاریت دەکەم شاحنەی ئەسڵی بەکاربێنە و با لەرێگەی کارەبای سەەرکی بیت, ئەمەش باشترین شتە بۆ پارێزگاری کردن لە پاتریەکەت .. بیرت نەچێت (شاحینەی ئەسڵی) بێت .. 

٢. چاوەڕێ کردن تا بارگاوی مۆبایلەکە کۆتایی دێت : 
ئەگەر رێژەی بارگاویەکەت گەیشتە (٢%) کەواتە تۆ زۆر درەنگ کەوتووی لەبارگاوی کردنەوەی مۆبایلەکەت, بەپێی یەکێک لە توێژینەوەکان دەرکەوتووە کە بارگاوی کردنەوەی مۆبایلەکەت بەشێوەیەکی رێک و پێک سودێکی زۆری بۆ مۆبایلەکەت دەبێت .. 
بیرت نەچێت گەر بارگاوی مۆبایلەکەت گەیشتە لە ٣٠ – ٥٠ % ئەوا جارێکی دیکە بارگاوی بکەوە ..
 
٣. بارگاوی کردنەوەی مۆبایل بەشەوان و بۆ ماوەیەکی زۆر : 
گەر مۆبایلەکەت شەوانە لەکاتی نووستن خستە سەر شەحن، کەواتە تۆ بۆماوەیەکی زۆر مۆبایلەکەت لەسەر ئەم دۆخە جێدەھێلێت و جاری وا ھەیە دەگاتە ٨ کاتژمێر , ئەمەش وا دەکات بە تێپەڕبوونی کات چالاکی پاتریەکەت کەم بێتەوە، چونکە رووبەرووی پاڵەپەستۆیەکی زۆر دەبێتەوە و کاریگەری لەسەر ئاوێتەکانی لیسیۆمی پاتریەکە دەبێت. 

وەک ئامۆژگاریەک پێویستە لەسەرت مۆبایلەکەت لە ٨٠% زیاتر بارگاوی نەکەی، ھەرچەندە بەداخەوە ھیچ ئەپێک نییە تا کۆنترۆلی بارگاوی کردنەکە لەم رێژەیە بکات , بەڵام ھەوڵبدە لەو رێژەیە زیاتر نەبێت و رۆژانەش مۆبایلەکەش بە شاحینەی ئەسڵی بارگاوی بکەیتەوە .. 


یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 26542جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad