English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەیەکی بەهێز لە بزووتنەوەی حەماس دەکات
2018-05-29 [06:13 AM]

​ZNA - هەولێر


بێنیامین نەتانیاهوو رایگەیاند هەر لایەنێک کە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل ئەوا دەبێت باجێکی گران بدات.

 ئەم لێدوانەی نەتانیاهوو دوای ئەوە هات کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٥ گوللە هاون لە غەززەوە ئاراستەی  کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوونی باشووری ئیسرائیل کران. دوای شەڕی ساڵی ٢٠١٤ی نێوان حەماس و ئیسرائیل، ئەم هێرشە گەورەترین  دەسترێژی فەڵەستینییەکانە لەدژی ئیسرائیل. کەس لەم هێرشەدا زیانی پێ نەگەیشتووە. سوپای ئیسرائیل رایگەیاند زۆربەی هاوەنەکان پێش پێکانی ئامانجەکان لە ئاسماندا پوچەڵ کراونەتەوە.





ئەم هەواڵە 2266جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad