English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پیرۆزبایینامەی پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی رووداو
2018-05-29 [06:31 AM]

ZNA- هەولێر


بەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندی  تۆڕی میدیایی رووداو، پیرۆزباییەکی گەرم لە بەرێوبەر و تەواوی خەتابکارانی تۆری میدیایی رووداو دەکەین.  خەبات و ماندووبوونی ئەوان لەو دەزگایەکی میدیاییە ، ئەمڕۆ گەلی کوردستانی کردووەتە خاوەن میدیایەکی ھاوچەرخ و کاریگەر لە ناوچەکە و جیھاندا.

 

دروستبوونی تۆڕی میدیایی رووداو  لەکاتێکی  پێویست بوو، پێشکەوتنێکی گەورەی دروستکردەوە لە بواری میدیایی دا  لە ھەمان کاتدا گۆڕانێکی پیشەییانەی لە ھەموو میدیای کوردی و کوردستاندا دروستکرد ، کە ئەوەش کاریگەرییەکی زۆری پۆزەتیڤی ھەبوو لەسەر ھەموو کۆمەڵگای کوردستان لە گشت بوارەکاندا .

 

ئەمڕۆ دوای پێنج ساڵ لەدامەزراندنی تۆڕی میدیایی رووداو ، رووداو یەکێکە لە بەرفراوانترین و کاریگەرترین دەزگا میدیاییەکانی ناوچەکە، کە خاوەن پێگەیەکی دیاری جیھانیشە لە بواری میدایی دا.

ئێمە لە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس دەستی ماندوبوونی ھاوپیشەکانمان دەگووشین پیرۆزباییان لێدەکەین ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

 

شڤان حمدی

بەرێوبەری ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس

٢٩ـی ئایاری ٢٠١٨





ئەم هەواڵە 3955جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad