English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای چوار ساڵ گەڕان بەدوای فڕۆکه مالیزیاییەکه پڕۆسەکه راگیرا
2018-05-29 [06:48 AM]

ZNA- هەولێر


 

گەڕان بەدوای گەشتی ئاسمانیی ژماره "MH 370"ی هێڵی ئاسمانیی مالیزیا، ئەمڕۆ وەستێندرا.

 

بەرپرسانی مالیزیا، دوای ئەوەی چوار ساڵ گەڕان بۆ دۆزینەوەی ئەم فڕۆکەیه هیچ ئەنجامێکی نەبوو، بڕیاریان دا پڕۆسەکه رابگرن و بەمجۆره ئەم رووداوه ئاسمانییه وەک ئاڵۆزترین رووداوی ئاسمانی له جیهان مایەوه.

 

فڕۆکەی جۆری "بویینگ ٧٧٧"ی هێڵی ئاسمانیی مالیزیا، ٨ی ئازاری ساڵی٢٠١٤ به ٢٣٩ سەرنشینەوه که زۆربەیان هاوڵاتیی چینی بوون، له "کوالالامپوور"ی پایتەختی مالیزیا بەرەو "پەکین"ی پایتەختی چین دەڕۆیشت و لەناکاو لەسەر رادارەکان بزر بوو و تاکو ئێستاش و دوای گەڕانێکی بەرفراوانی نێودەوڵەتی، نەدۆزراوه.

 

دوای ئەوەی گەڕانەکان هیچ ئەنجامێکیان نەبوو، ساڵی رابردوو ئوسترالیا و چین رایانگەیاند، هەوڵەکانیان کۆتایی پێ‌دێنن.

 

له سەرەتای ساڵی رابردوو، حکومەتی مالیزیا رازی بوو بەوەی ٧٠ملیۆن دۆلار بدات به کۆمپانیای دۆزینەوەی "Ocean Infinity"ی ئەمەریکایی ئەگەر هات‌و فڕۆکەکه بدۆزێتەوه، بەڵام کۆمپانیاکه له کۆتاییدا رایگەیاند، دوای گەڕانی رووبەریی زیاتر له ١١٢هەزار کیلۆمەتر له قوڵایی زەریاکان، هیچ ئاسەوارێکی ئەم فڕۆکەیەی نەدۆزیوەتەوه.

 

تاکو ئێستا چەندین پارچە فڕۆکه له شوێنه جیاوازەکان، لەوانه له دورگەکانی زەریایی هیند، دۆزراوەتەوه که سێ پارچەیان پشت‌ڕاست کراوەتەوه هی فڕۆکه مالیزیاییەکه بێت.

 

نەدۆزینەوەی هیچ ئاسەوارێک لەم فڕۆکەیه تاکو ئێستا، ئەم گومانەی بەهێز کردووه که لەوانەیه کەسێک به ئەنقەست پەیامنێرەری ئەم فڕۆکەیەی پێش کەوتنه خوارەوه له زەریای هیند، کوژاندبێتەوه.

 

Euronews





ئەم هەواڵە 5281جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad