English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەغدا داوای هاوكاری لە پێشمەرگە دەكات لە كەركوك
2018-05-30 [07:45 AM]

ZNA – هەولێر


رۆژنامه‌ی عەرەبی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشووری كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری قه‌زای خورماتوو به‌ شه‌و ده‌بنه‌ ناوچه‌ی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانی رێكخراوی داعش و جموجۆڵه‌كانییان زیادیكردووه‌.

رۆژنامه‌ی "القدس العربی" ‌ له‌ زاری ئه‌فسه‌رێكی باڵای پێشمه‌رگه‌، كه‌ ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه‌، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئێستا شێوازی هێرشه‌كانی داعش له‌و ناوچانه‌ گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه‌، ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌ كۆمه‌ڵ كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، پێچه‌وانه‌ی پێشوو كه‌ تاكه‌ چه‌كدارێك ده‌هاته‌ ناوچه‌كه‌.

به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌كه‌، كرده‌وه‌كانی داعش هێرشی چه‌كداری بووە‌ بۆ سه‌ر حه‌شدی عه‌شائیری و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌كانی عه‌باسی و زاب و ره‌شاد، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كوژراو و بریندار له‌ هه‌ردوولا هه‌ن.

رۆژنامەكە به‌ پشتبه‌ستن به‌ لێدوانی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو، چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌كانی باشووری كه‌ركووك و قه‌زای حه‌ویجه‌ و خورماتوو، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ناحیه‌ی ره‌شاد و عه‌باسی، هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر میلیشیاكانی حه‌شدی شەعبی و حه‌شدی عه‌شائیری و پۆلیسی فیدرالی.

ئه‌فسه‌ره‌كه‌ ئاشكراشی كردووه‌، به‌غدا داوای هاوكاری له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ كردووه‌ له‌ شانه‌كانی داعش بدات له‌و ناوچانه‌، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵگرتنی سزاكان و چوونه‌ ناو گفتوگۆی جددی وه‌ك مه‌رج داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان بگه‌نه‌ ئه‌نجام، به‌تایبه‌تیش "ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان"، له‌گه‌ڵ پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتی عێراق و لێكتێگه‌یشتن بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و داهاتی خاڵه‌ سنوورییه‌كان.

ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌ كه‌ركووك هه‌ره‌س بهێنن هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی 2014 له‌ مووسڵ روویدا، له‌و شاره‌ش دووباره‌ ببێته‌وه‌".

 





ئەم هەواڵە 11089جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad