English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی ناوی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆمار كرد
2018-05-30 [07:50 AM]

ZNA-هەولێر


پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌كو یه‌كه‌مین قه‌واره‌ی سیاسی كوردستان ناوی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ بریاره‌ له‌ 30 ئه‌یلوولی ئه‌م ساڵ ئه‌نجام بدرێت، له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم تۆمار كرد. 

له‌وباره‌یه‌وه‌ خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كه‌ پارتی پابه‌ندی هه‌موو رێسا و یاساكانی كۆمیسیۆن ده‌بێت، چ به‌ ده‌ست ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ژماره‌ بكرێت یا به‌ ئامێری زیره‌ك.

لەبارەی ژماردنەوەی دەستیی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیشەوە ڕوونی کردەوە، چ کۆمسیۆنی کوردستان و چ کۆمسیۆنی عێراق، هەر بڕیارێک بدەن، ئەوان پشتگیرییان دەکەن بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەیان. ”ئێمەش گلەییمان لە کۆمسیۆن هەبووە و گومانمان هەیە لە هەندێک شوێن تەزویرێکی زۆر کرابێت و قوربانیی ئەو تەزویرەین، بەشێکی زۆری دەنگەکانمان ونبووە و خوراوە، چ لە مووسڵ و چ لە سلێمانی و چ لە شوێنەکانی دیکە، بۆیە ئێمەش پاڵپشتی هەر هەنگاوێک دەکەین کە لایەنە سیاسییەکانی دیکە بینێن، لەلای کۆمسیۆن یان دادگا دەنگەکان بژمێردرێنەوە. لە هەر شوێنێک هەر لایەنێکی سیاسی گومانی هەبێ یان بزانێ لە پرۆسەی دەنگداندا لەو شوێنانەی پارتی زۆرینەی هەیە، با بفەرموون سندووقەکان بکەنەوە“.

خەسرەو گۆران ئاماژەی بەوەشکرد، کە یاسای هەڵبژاردنی کوردستان لەگەڵ عێراق جیاوازە، کوردستان یەک بازنەیە کە هەولێر و دهۆک و سلێمانی بە یەک زۆن دیاری کراون و دەکرێ خەڵکی دهۆک دەنگ بە کاندیدی هەولێر یان سلێمانی بدات و بەپێچەوانەشەوە.

 بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی، ئێمە ١٠٠ کاندیدمان دەبێ و بەپێی توانا و ژمارەی دەنگی پارتی لەو شوێنانە، کاندیدەکان دابەش دەکەین.





ئەم هەواڵە 5518جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad