English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن پێستت دەپارێزی لە رەمەزاندا
2018-05-30 [07:52 AM]

هەولێر _ ZNA


بەهۆی ئەوەی لە مانگی ڕەمەزاندا پلەکانی گەرما بەرزە، ڕەنگە کەمێک لەسەر ڕۆژووان گران بێت، چونکە لەشت وشک دەبێتەوە، ئەمەش زیانی بۆ پێست هەیە، بۆ ئەوەی پارێزگاری  لە پێست بکەیت، ئەم رێنماییانە پەیڕەوبکە:

1-پاش چەند کاتژمێرێک دوای نانی ئێوارە، هەوڵبدە ئاوێکی زۆر بخۆیتەوە، یان ئەو پێکهاتانە بخۆ کە ڕێژەی ئاو تێیدا زۆرە، وەک شوتی و پرتەقاڵ، لایەنی کەم پێیوستە لە هەشت کوپ ئاو کەمتر نەبێت.

2-زۆر خواردنی پەنیر و پێکهاتەکانی، دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکە لەسەر پێست.

3-خواردنەوەی غازی و کافاینەکان کەم بکەرەوە.

4-هەوڵبدە بڕێکی کەم لوقمەقازی و زلوبیا کەنافە و ئەم جۆرە خۆراکانە بخۆ، چونکە سەرچاوەن بۆ دروستبوونی زیپکەن.

5-خواردنی چەور کەم بکەرەوە، چونکە زیانی هەیە، لەبری ئەوە تەماتە و جەرجیر وزەڵاتە بخۆ.

6-کاتێک بە ڕۆژ دەچیتە دەرەوە، تا دەتوانیت کرێمی دژە خۆر بەکاربهێنە، بەتایبەتی لە 12 نیوەڕۆ تا 4 دوانیوەڕۆ.

7-خواردنی چەرەسات بەتایبەتی بادام و بستە، زۆر بەسوودە بۆ پێست، چونکە بڕێکی زۆر پێکهاتەی ڕیشاڵی تێدایە.

8-پێویستە دوای شتنی ڕوخسارت، زەیتێکی گونجاو بەکاربهێنیت، بۆ ئەوەی زەیتی سروشتی پێستەکەت لەدەست نەدەیت، بەتایبەتی پێست وشکەکان.





ئەم هەواڵە 5914جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھۆی لێدانێکی سزا شەڕێکی گەورە لە یارییەکی ئافرەتان دروست بوو
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad