English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌چه‌ند ڕێنماییه‌ك توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك كه‌مده‌كاتەوە
2018-05-30 [08:28 AM]

هەولێر _ ZNA



شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك نه‌خۆشیه‌ ترسناكه‌كه‌ی‌ ناو ئافرەتان له‌ جیهاندا زۆر بڵاوه‌، ئه‌گه‌ر زوو حاڵه‌تی نه‌خۆشییه‌كه‌ دیاری نه‌كرێت و نه‌خۆش چاره‌سه‌ر وه‌رنه‌گرێت ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌ ببێته‌ هۆی مردن بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ پارێزراوبیت ده‌توانیت سوود له‌م ڕێنماییانه‌ وه‌ربگریت.

1- ئاگات لە کێشت بێت

کێشی زیاد و قەڵەوی هۆكارێكن بۆ توشبوون بە  شێرپەنجەی مەمک ، ئەمە بەتایبەتی بۆ قۆناغی بێ ئومێدی و ڕاوەستانی یەکجاری سوڕی خوێن راستە، چونكە ، زۆربەی ئێسترۆجین لە شانە چەورەکانەوە دێن، هەبوونی شانەی چەوری زۆرتر، دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک.

ئەگەر کێشت ناوەند وباشە، لەو ئاستە ڕای بگرە،  ئەگەر زیادە، هەوڵ بدە کەمی بکەوە، توێژینەوەکانی دەریان خستووە کە بە داگرتنی کێش، مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمکیش کەم ئەبێتەوە.

2- بەردەوام وەرزش بکە
توێژینەوەكان سەلماندوویانە کە وەرزش یارمەتییدەرێکی سەرەکیە  بۆ رێگری کردن لە نەخۆشی بە گشتی و شێرپەنجە بە تایبەتی، بۆ نموونە، توێژینەوەیەک دەریخستووە کە هەفتەی یەک بۆ دوو کاتژمێر و نیو رێکردن بە رێژەی ١٨٪ ئەگەری تووشبوون کەمدەکاتەوە.

کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمەریکا پێشنیار دەکات هەفتانە بە لایەکی کەم ١٥٠ خولەک وەرزشی ناوەندی یان ٧٥ خولەک وەرزشی چر بکرێت، باشتریشە ئەم کاتە دابەشی رۆژەکانی هەفتە بکەیت نەك لە یەک رۆژدا کۆیان بکەیتەوە.

3- کەم دابنیشە
دانیشتن یارمەتیدەرە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە، ولە توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمەریکا، دەرکەوتووە کە ئەو ژنانەی رۆژانە زیاتر لە ٦ کاتژمێڕ دادەنیشن بە ١٠٪ زیاترتووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن بە بەروارد بەو ژنانەی کە رۆژانە کەمتر لە ٣ کاتژمێر دادەنیشن.

4- خواردنەوە کهولییەكان
ئەو ژنانەی رۆژانە ٢-٣ جارخواردنەوەی کهولی دەخۆنەوە ئەگەری هەیە بە رێژەی ٢٠٪ تووشی شێرپەنجە بن،  ئامۆژگاری کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمەریکا ئەوەیە رۆژانە لە ١ جار زیاترخواردنەوەی کهولی نەخورێتەوە ولە 0.3 لیتر زیاتر نەبێت.

5- خۆت بە دووربگرە لە چارەسەری جێگرەوەی هۆرمۆنی
چارەسەری جێگرەوەی هۆرمۆنی لە رابردوودا زیاتر بەکار دەهات بۆ کۆنترۆڵکردنی ئارەقی شەوان، تین پێداهاتن و نیشانەکانی دیکەی سوڕی مانگانە، بەڵام توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئەو ئافرەتانەی دوای وەستانی کۆتایی سوڕی مانگانەیان ئێسترۆجین وەردەگرن،  زیاتر تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن .





ئەم هەواڵە 6262جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad