English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: ئیسرائیل گەیشتووە بە رێکەوتنێکی نهێنی لەگەڵ رووسیا
2018-05-30 [08:32 AM]

ZNA-هەولێر


به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى ده‌نگى ئه‌مريكا، لەنێو مه‌ترسييه‌كان سەبارەت بە گەشەکردنی گرژييه‌ سەربازییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران لەناو خاکی سوریادا، هەندێک راپۆرتی رۆژنامەکانی ئیسرائیل ئاماژە بە بوونی رێکكەوتنێک دەکەن کە لەوانەیە گرژییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە کەم بکاتەوە.

بەپێی رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل"، ئیسرائیل گەیشتووە بە رێکەوتنێکی نهێنی لەگەڵ رووسیا بۆ ئەوەی ئەو هێزە ئێرانیيانەی کە لە سووریادا هەن دووربن لە سنوورەکانی ئیسرائیلەوە.
بەپێی ئەو رێکكەوتنەی ئاماژەی پێدراوە، ئیسرائیل رازی دەبێت بە گەڕانەوەی هێزەکانی رژێمی سووریا بۆ سەر سنووری بەرزاییەکانی جۆلان، لەبەرامبەر ئەوەشدا رووسیا دەبێت گرەنتی ئەوە بدات کە هیچ هێزێکی دیکەی ئێران و میلیشیاکانی سەر بە ئێران وەکو حزبوڵای لوبنانی لە ناوچەکەدا نەمێنن.
بەپێی رێکكەوتنەکە رووسیا داوا لە هەموو هێزە بیانییەکانی ناو سووریا دەکات سووريا جێبهێڵن، بە هێزەکانی ئیران و حزبوڵا و هێزەکانی ئەمەریکا و تورکیاشەوە.

هەروەها بەپێی راپۆرته‌ ميدياييه‌كان، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەنێوان وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئافیگدۆر لیبەرمان و هاوتا رووسیەکەی سێرگی شویگۆ، رێکكەوتنەکە چۆتە قۆناغی کۆتاییەوە، لیبەرمان هەفتەی داهاتوو سەردانی مۆسکۆ دەکات.
لە ماوەی رابردوودا وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەدا کە زۆر گرنگە هێزەکانی ئێران و حزبوڵا لەسەر سنووری باشووری سووریا لەنزیک ئیسرائیل دووربخرێنەوە. ئاماژەی بەوەشدا کە دەبێت تەنها سوپای سووریا لەو ناوچەیەدا هەبن.
لە دوای ئەم لێدوانەش کە هەندێک پێیان وایە داگیرساندنی گڵۆپی سەوز بووە بۆ بوونی هێزەکانی ئێران لە هەر ناوچەیەکی دیکەی سووریادا جگە لە ناوچەکانی سنووری سووریا لەگەڵ ئیسرائیل، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهو وتی: "هێزەکانی ئیران لە هەر شوێنێکی سووریادا هەبن ئەوا ئیسرائیل دەیانکاتە ئامانج".
ئەم رێکكەوتنەش ماف بە هەر مامەڵەیەک دەدات بەرامبەر چالاکییە سەربازییەکانی ئێران لە سووریادا.
ميدياكان، لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسیەوە بڵاویان کردەوە بەپێی ئەم " مافە " ئیسرائیل ئەو رێکكەوتنەی زۆر بەلاوە گرنگە چونکە ئەوە مانای ئەوەیە رووسیا و ئەمەریکا پشتیوانی لە دژایەتییەکەی ئیسرائیل دەکەن لەبەرامبەر بوونی هێزەکانی ئێران لە سووریادا.





ئەم هەواڵە 4408جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad