English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆریای باكوور ده‌ستبه‌رداری چه‌كی ناووكی نابێت
2018-05-30 [09:32 AM]

ZNA-هەولێر


تەلەڤزیۆنی NBC Newsی ئەمەریکی ناوەڕۆکی راپۆرتێکی ئاژانسی ھەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا CIAی بڵاوکردووەتەوە و رایدەگەیەنێت، کۆریای باکوور دەستبەرداری چەکی ناووکی نابێت، بەڵام رەنگە ھەندێک لقی چێشتخانەی خواردنی خێرا بکاتەوە.

ئەو کەناڵە ئەمەریکییە ئاماژەی بەوەش کردووە، راپۆرتەکە لیستێکی ئەو شتانەی لە خۆ گرتووە، کە بڕیارە پیۆنگ یانگ لە سەر داواکاری ئەمەریکا دەستبەردارییان بێت، بە گوێرەی لیستەکە رەنگە کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، رێگە بەکردنەوەی چەند لقێکی ریستورانتی خواردنی خێرا و سەندەویج و ھەمبەرگر بدات.

بە گوێرەی کەناڵەکە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە ساڵی ٢٠١٦ رایگەیاند، دەیەوێت گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ کۆریای باکوور بکات و چەکە ئەتۆمییەکانی بە ھەمبەرگر لەگەڵ بگۆڕێتەوە.

رۆژی ٢٩ی ئایار/ مایۆ، ئاژانسە ھەواڵییەکان بڵاوییان کردەوە، جێگری سەرۆکی لێژنەی ناوەندی پارتی کاری کۆریا، کیم یۆنگ چۆڵ، بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوتووە و گفتوگۆ لە بارەی ئامادەکارییەکانی لووتکەی ئەمەریکا و کۆریای باکوور دەکات.

بڕیارە ئەو بەرپرسە باڵایەی کۆریا لەگەڵ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆببێتەوە و گفتوگۆ لە بارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی داھاتووی نێوان ترەمپ و کیم بکەن، کە بە کۆبوونەوەی لووتکە دادەنرێت.

چاوەڕوان دەکرێت، رۆژی ١٢ی حوزەیران/ یۆنیۆی داھاتوو، کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان ترەمپ و کیم لە وڵاتی سەنگاپوورە بەڕێوەبچێت و گفتوگۆکانیش لەسەر پرسی داماڵینی چەکی ناووکی دەبێت لە نیمچە دوورگەی کۆریا.





ئەم هەواڵە 4294جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad