English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریكا و روسیا هەڕەشە لەیەكتر دەكەن لەسەر خاكی سوریا
2018-05-30 [09:40 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، پێویستە بەزووترین کات سەرجەم ئەو هێزانەی کە سوری نین لەسەر سنوری ئەو وڵاتە و ئیسرائیل بکشێنەوە,لە بەرامبەریشدا ئەمریکا هۆشداری "لێپێچینەوەی توند"ی دا دژی ڕژێمی سوریا لە ئەگەری پێشێلکردنی ئاگربەست.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30-5،  سێرگی لاڤرۆڤ سووربوونی خۆی لەسەر کشانەوەی سەرجەم ئەو هێزانەی کە سوری نین لە باشوری وڵاتەکە دووپاتکردەوە کە هاوسنورە لەگەڵ ئیسرائیل.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووش ڕوسیا ڕایگەیاند، تەنیا سوپای سوریا دەتوانێت لەسەر سنوری سوریا و ئیسرائیل و ئوردن بمێنێتەوە، ئەمەش دوای ئەوە هات کە واشنتۆن هۆشداری دا لە "لێپێچینەوەی توند" لە کاردانەوەی پێشێلکردنی ئاگربەست لە ناوچەکەدا.

هاوکات ئەم هۆشدارییەی ئەمڕۆی ڕوسیا لەمیانی ئەو دەنگۆیانەدا هات کە سوپای سوریا بەنیازە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە درعا ئەنجامبدات بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنەوەی لەدەستی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن.

لە بەرامبەریشدا ئەمریکا هۆشداری "لێپێچینەوەی توند"ی دا دژی ڕژێمی سوریا لە ئەگەری پێشێلکردنی ئاگربەست و کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان لە ناوچەکەدا.

 





ئەم هەواڵە 2485جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad