English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرمى..لیڤا داواى رۆشتن لە بایرن ده‌كات
2018-05-30 [09:51 AM]

ZNA – ھەولێر


رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی ئەستێرەی یانەی باڤاری ئارەزوو دەکات وەرزی دەھاتوو ڕیزی یانەی بایرن میونشن بەجێبھێڵێت.

بین زاھاڤی بەرێوبەری کارەکانی رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی بە پێگە و رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی راگەیاندووە کە ئەو یاریزانە داوای لێکردووە داوا لە یانەی بایرن بکەم دەست بەرداری بن و وەرزی داھاتوو لەو یانەیە بڕوات.

زاھاڤی لەوبارەیەوە بۆ بیڵد وتی: رۆبەرت پێویستی بە گۆڕانکاری و سەرکێشییەکی تازەیە، بەڕێوبەرایەتی یانەکەش ئەوە دەزانن. ئەو چاوی لە پارە نیە و یانەیەکیش دیاریکراویش نیە، چونکە ھیچ یانەیەکی گەورەی جیھان نیە حەز نەکات ھێرشبەرێکی لە ئاستی ئەویان ھەبێت.

لیڤاندۆڤسکی تەمەن ٢٩ ساڵ، ٤ جار خولی ئەڵمانی بەدەست ھێناوە، لە ساڵی ٢٠١٤ پەیوەندی بەو یانەیەوە کردوەو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە باڤاریەکە لە ٢٠٢١دا کۆتایی دێت.
 





ئەم هەواڵە 9499جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad