English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان بۆ مانگی ئایار دیاریكرا
2018-05-30 [09:58 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٨/٥/٣٠، لە ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی کە لە پەیجی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاو کراوەتەوە تێیدا ھاتووە: "نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان بۆمانگی ئایار بە ٣٧ دینارە، کە تێکرای کارکردنی موەلیدەکان لەنێوان ٥٠ بۆ ٨٠ کاتژمێر کاریان کردوە، بەوەش نرخی ئەمپێرێک لە نێوان ٢ بۆ ٣ ھەزار دینار دەبێت".

لەڕاگەیاندراوەکەی کارەبای سلێمانی ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە نرخی ئەمپێرێک کارەبا لە گەرەکێکەوە بۆ گەرەکێکی تر جیاوازە.

کارەبای سلێمانی ڕاشی گەیاندووە، لە مانگی حوزەیراندا رۆژانە بە کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە ئەھلییەکان ٢٤ کاتژمێر کارەبا بۆ ھاووڵاتییان دابین دەکرێت، واتە ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە پێویستە مۆلیدە ئەھلییەکان کارەبا بۆ ھاووڵاتییان دابین بکەن.

 ئەوەش دووپات کراوەتەوە، پێویستە پاش کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی ١٥ خولەک زیاتر بەسەر دابینکردنی کارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیکار رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.

ئاشکراشی کردووە، سەبارەت بە نرخی کارەبای یەکەکانی نیشتەجێبوون سیتیەکان نرخی کیلۆواتێک بە (٢٠٢) دینار دیاریکرا، بەڵام ئەگەر سیتیەکان وێستگەکانیان ١١ کەیڤی بوو ئەوا ٥ دینار و وێستگەکەی ٣٣ کەیڤی بوو ١٠ دیناری بۆ زیاد دەکرێت.





ئەم هەواڵە 3199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad