English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داعش هێرشێکی گه‌وره‌ی کردە سەر هێزەکانی رژێمی سووریا
2018-05-30 [10:22 AM]

ZNA-هەولێر


رێکخراوی تیرۆریستی داعش ھێرشێکی فراوانی کردەوە سەر ھێزەکانی رژێمی سووریا و چەند کاتژمێرێک شەڕ دروست بوو.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی (RT)ی رووسی، داعش ئێوارەی رۆژی سێشەممە ٢٩/٥/٢٠١٨ ھێرشەکەی کردووەتە سەر ھێزەکانی رژێمی سووریا لە ناوچەی سبێخان لە گوندەوارەکانی دێرەزوور لە رۆژھەڵاتی سووریا.

ھێرشەکەی داعش بە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو دەستی پێ کردووە و چەند کاتژمێرێک بەردەوام بووە.

ئەو ماڵپەڕە لەزاری چەند سەرچاوەیەکەوە گواستوویەتییەوە، کە جگە لەو ھێرشە، ھێزەکانی رژێمی سووریا لە ناوچەی بادیە لە رۆژھەڵاتی دێرەزوور رووبەڕووی ھێرشێکی مووشەکی بوونەتەوە.

پێشتریش لە رۆژی ٢٧/٥/٢٠١٨، چەکدارانی داعش ھێرشێکیان کردە سەر ھێزە رووسی و سوورییەکان لە پارێزگای دێرەزوور لە رۆژھەڵاتی سووریا و بووە ھۆی کوژرانی نۆ سەربازی رووسی و ٢٦ سەربازی رژێمی سووریا.





ئەم هەواڵە 4777جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad