English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى ئێران پەرەپێدەدات
2018-05-30 [10:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى ئێران بەردەوامى بە پەیوەندییەکانمان لە بوارى  ئەکادیمى و زانستى و کەلتورى زمان و فەرهەنگى دەدەین.

لە ڕاگەیاندنەكه‌ هاتووه‌، ئەمڕۆ چوارشەممە یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لەگەڵ مورتەزا عەبادى سەرکونسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر و وەفدێکى هاوڕێى كۆبووه‌وه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگه‌یاند، لەماوەى کارکردنمان لە ڕێگەى جێبەجێکردنى ڕێکەوتننامەى نێوان وەزارەتى زانست و تەکنەلۆژیاى کۆمارى ئیسلامى ئێران و وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى توانیومانە پێکەوە پەرە بە پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران بدەین.

هەر لەو كۆبوونه‌وه‌یه‌ مورتەزا عەبادى سەرکونسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر خۆشحاڵى خۆى بەو سەردان و پیشوازییە دەربڕى و، وتى، ئەمڕۆ هاتوین بۆ ئەوەى دوپاتى درێژەدان پەیوەندییەکانمان بکەینەوە.

هەر لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى چۆنیەتى بایەخدان و پەرەپێدان بەپەیوەندییە زانستى و ئەکادیمیەکان بەتایبەت بایەخدان بە زمانى فارسى لە کوردستان کرایەوە، بۆ ئەوەش هەردوولا جەختیان لەسەر بابەتەکە کردوە.

 

 





ئەم هەواڵە 3025جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad