English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاتووچۆى هه‌ولێر: هه‌ڵمه‌تی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ماتۆرسكێله‌ نایاساییه‌كان درێژه‌ی هه‌یه‌
2018-05-30 [10:31 AM]

ZNA-هەولێر



ئەمرۆ چوارشەممە ٣٠ ی ئایاری ٢٠١٨ فازل حاجی ووتەبێژی بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر لەپەیجی تایبەت بەخۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ، لەبارەی  ھەڵمەتی دەست بەسەرداگرتنی ماتۆر سکێلە نایاساییەکان لەلایەن ھاتووچۆوە ، راگەیاندراوێکی بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێری بڵاو کردەوە بەم شێوەیە 


لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولیر ، بەمەبەستی زیاتر رێکخستنی ھاتووچۆ لەناوشارودەرەوەی شار چەندرۆژێکە دەستکراوە بەھەڵمەتی دەست بەسەر داگرتنی ماتۆرسکێلە نایاساییەکان کەئیستا بونیان لەشەقامەکان بۆتە کیشەیەکی گەوەر،  وەبووەتە ھۆی نیگەرانی ھاوڵاتیان وشوفێران ، لەرۆژی دەستپێکردنی ھەڵمەتەکەوە تاکو ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ماتۆرسکێل دەستیان بەسەر داگیراوە وەئەم ھەڵمەتە بەردەوامیش دەبێت تاکو ئەو دیاردەیە بنەبڕدەکرێت
بۆیە داوا لەھاوڵاتیان دەکەین کەخۆیان بەدووربگرن لەکڕین وبەکارھێنانی ماتۆرسکێلی نایاسایی وەبۆ مەنەفیست وەبێ تابلۆ وەھەروەھا خۆیان بەدووربگرن لەلێخورینی ماتۆرسکیل بەبی بونی مۆلەتی شوفێری ،  چونکە ئەو ماتۆرسکێلانەی کەبەم ھۆکارانە دەستیان بەسەردابگیرێت نادرێنەوە بەخاوەنەکانیان ، لەدوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان تێکدەشکێنرین وەدەدرێن بەکۆمپانیای تواندنەوەی ئاسن بۆتواندنەوەیان





ئەم هەواڵە 3709جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad