English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھاوڵاتیان لە مەترسی ماددە قڕکەرەکان ئاگادار دەکرێنەو
2018-05-30 [12:06 PM]

ZNA- هەولێر


 

ئەو دەرمانانەی بۆ لەناوبردنی مێروو لەماڵاندا بەکار دەھێنرێت، لە کۆمەڵێک پێکھاتەی کیمیایی دروستدەکرێت کە مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکانی شێرپەنجەی لێ دەکرێت، و سەرۆکی لیژنەی نوسینگە کشتوکاڵیەکان رایدەگەیەنێت دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی قڕکەردا گرتووەو بەشێوەیەکی تەندروست لەناو دەبرێت.

 

بۆ ریگری کردن لەسەرجەم ئەو ماددە قرکەرو زیانبەخشانەی کە دێنە ناو ھەرێمی کوردستان و سنوری پارێزگاری سلێمانیەوە, وەچۆنیەتی لەناو بردنی ئەو ماددە قڕکەرانەی کەلەلایەن لیژنەکەوە دەستی بەسەردا گیراوە لە دیوانی قائیمقامیەت بەئامادەبونی ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبونەوەیەکی گرنگ بەرێوە چوو، تیایدا سەرجەم ئەو مەترسی و نەخۆشیانە خرانە روو کە بەھۆیانەوە  ھاوڵاتی توشی دەبیت وپاشماوەکەشی زیان بە ژینگەو ئاوو ھەوادەگەیەنێت .

 

قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند: ئەرک و ماندوبونی  لیژنەکە بەرز دەنرخێنین کە تاراددەیەکی زۆر ماددەی قڕکەرو ماددە زیان بەخشەکان لەسنوری پارێزگای سلێمانی کەم بۆتەوە بەلام دەبێت بەردەوام لە ھەوڵدابین بۆ بنبرکردن و لەناوبردنی سەرجەم ئەو ماددە زیانبەخشانەی کە زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

 

ھەروەھا ووتیشی: ھیوادارم لەڕێگەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە گشتاندنێک بکرێت لەپارێزگای ھەولێرو دھۆکیش ئەم لیژنەیە دەست بەکار بێت تا بە ھەمولایەک ھەوڵ بدەین سەرجەم شارو شاروچکەکانی کوردستان لەم ماددە زیان بەخشانە پاک بکرێتەوە وەبەنوسراوی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گومرگ ئاگادار بکرێنەوە لەڕێگەی سەرجەم خالە گومرگیەکانەوە رێگری لەھاتنەناوەوەی ئەو ماددە زیان بەخشانە بگیرێت.

 

بێستون علی، سەرۆکی لیژنەی نوسینگە کشتوکاڵیەکانی سەربە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتی: تەنھا لە پێنج مانگی ئەمساڵدا ٨٨٠٧ دانە ماددەی قرکەرو زیان بەخش دەستی بەسەردا گیراوە کەئەمە ڕێژەیەکی زۆر زۆرە کە

 

پێویستە ئەم ماددانە بەشێوەیەکی تەندروست و لەشوێنی شیاودا لەناو ببرێت تا زیان بە ژینگەو تەندروستی ھاوڵاتیان نەگەیەنێت بۆیە بە نوسراوی فەرمی فەرمانگەی تەندروستی ئاگادار بکرێتەوە کەلەڕێگەی لیژنەی تەندروستیەوە سەرجەم ئەو ماددە قرکەرو زیانبەخشانەی دەستی بەسەردا گیراوە بەشێوەیەکی تەندروست لەناو ببرێت.





ئەم هەواڵە 1624جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad