English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
2018-05-30 [12:54 PM]

ZNA – ھەولێر 


ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ـی ٥ـی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە جۆن ویلکس باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق کرد.


لە دیدارەکەدا باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق جەختی لە فراوانترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی کردووە و ھەروەھا لەپێناو سەقامگیریی ئەمنی و ڕێگەگرتن لە سەرھەڵدانەوەی تیرۆر داوای کرد کە ھەماھەنگیی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھاوپەیمانان بەردەوام بێت.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق بەر لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بیروڕا لەبارەی قۆناغی دوای ھەڵبژاردنەکان و ئاسۆکانی پێکھێنانی حکوومەت و ڕۆڵی کاریگەری ھەرێمی کوردستان لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.

پەیوەست بە پڕۆسەی سیاسیی عێراق لەدوای ھەڵبژاردن و دانوستاندنەکانی پێکھێنانی حکوومەت، سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی بەلای ھەرێمی کوردستانەوە گرنگە بنەماکانی شەراکەتی ڕاستەقینە لە پڕۆسەی دروستبوونی بڕیار و تەوافوق لە دەستەڵاتی یاسادانان و تەوازون لە کەرتی ئابووری و ئەمنی و سەربازی و سیاسیی وڵات و ھەروەھا دانانی میکانیزمی کاریگەر بۆ گەرەنتیکردنی ئەو سێ بنەما سەرەکییە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا.

 ھەروەھا باڵیۆزی بریتانیا لە عێراقیش ئەوەی خستەڕوو کە وڵاتەکەی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاڵپشتی ئەوەیە کە دەستوور و دانوستاندن بنەمای پڕۆسەی سیاسیی بە جۆرێک کە سەقامگیریی ئەمنی و ئابووریشی لێ بکەوێتەوە.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 5263جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad