English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەبوونی کارەبا لە بەغدا خۆپێشاندانی لێکەوتەوە
2018-05-30 [01:20 AM]

​ZNA - هەولێر


بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە بەرانبەر كەمی كارەبا، لە بەغدا خۆپیشاندان کرا.

بەھۆی كەمیی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا، سەدان كەس لە ھاووڵاتیانی ناوچەی زەعفەرانییەی بەغدا، خۆپیشاندانێكییان ئەنجامدا و چەند رێگایەكییان داخست و تایەیان لەبەردەم فەرمانگەی كارەبای ناوچەكەیان سوتاند و لەئەگەری زیادنەكردنی پێدانی كارەباش، ھەڕەشەی بەردەوامبوونی خۆپیشاندانیان كرد.

ھاوكات، لە شاری ناسرییەی ناوەندی پارێزگای زیقاریش، دەیان دەرچووی كۆلیژی تەكنیكی، كە لە یەكەمەكان بوون، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای دامەزراندنییان كرد.

لە چەند رۆژی رابردووشدا، خۆپیشاندان ژمارەیەك پارێزگای باشووری عێراقی گرتەوە و داوای زیادكردنی پێدانی كارەبا و خزمەتگوزارییە گشتییەكانیان دەكرد.





ئەم هەواڵە 5779جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad