English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كەروبی: مەرگی من یا خامنەیی چارەنووسی دەستبەسەركرانم دیاری دەكات
2018-05-30 [01:29 AM]

​ZNA - هەولێر


مەھدی كەروبی لە نامەیەكدا سەبارەت بە بەردەوامبوونی دەستبەسەر كرانی دەڵێ، وادیارە تەنیا عیزرائیل كۆتایی دەستبەسەركردنم دیاری دەكات.

كەروبی كە یەكێكە لە رێبەرانی نارەزاییەكانی ھەڵبژاردنەكانی ساڵی 2009 نزیكەی ھەشت سالە لەگەڵ میر حسێن مووسەوی و زەھرا رەھنەوەردی خێرانی مووسەوی لەلایەن دەستەڵاتی ئێرانەوە دەستبەسەرن.

بەرپرسانی باڵای ئێران چەندین جار راستەوخۆ ئاماژەیان بەوە كردووە كە بریارەكە لە دەستی خودی رێبەری ئێران عەلی خامنەییدایە و لە نوێترین نامەشیدا مەھدی كەروبی دەڵێ وادیارە ئازادی من لەدەستی ئیزرائیل دایە، مردنی من یان ئەو چارەنووسم روون دەكاتەوە، مەبەستی كەروبی مردنی خۆی یان خامنەییە كە بریاری ئازادكردنی لە دەستی ئەودایە.

كەروبی ھاوكات دەستگیر كردنەكەی بە نایاسایی و سەرەرۆیانە ناوبردووە و جارێكی دیكە ھەڵبژاردنەكانی٢٠٠٩ی بە گاڵتەجار و شانۆ ناوبردووە.

 





ئەم هەواڵە 3838جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad