English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه
2018-05-30 [01:59 AM]

ZNA-هەولێر


پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشەممە 30/5/2018، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى ئاساییى خۆى ئه‌نجام دا.

لە کۆبونەوەکەدا، بەڕێز ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری ڕاپۆرتێکی لەبارەی داهات و خەرجیی هەرێمی کوردستانه‌وه خستە ڕوو، ئاماژەی بەوەش دا کە وەزارەت هەموو ڕێکارەکانی گرتۆتە بەر بۆ ڕێکخستنی پرۆسەی کۆکردنەوەی داهات و چۆنیەتیی خەرجکردنی، هه‌روه‌ها پابه‌ندیى وه‌زاره‌تى به پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه دووپات كرده‌وه و ئاشكراى كرد هه‌فته‌ى داهاتوو دەست به دابەشکردنی ده‌كرێت.

ئەنجومەنی وەزیران باسى له هەڵبژاردنەکانی 12/5/2018ی پەرلەمانی عێراق كرد و سوپاسى هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى كرد كه هاوكار بوون بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه بچێت، هه‌روه‌ها تاوتوێى ئامادەکارییەکانى بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان له كۆتاییى ئه‌یلوولى داهاتوودا كرد و دووپاتى كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن له په‌یوه‌ندیدا ده‌بن بۆ دیاریكردنى هه‌ڵبژاردنى ئەنجومەنی پارێزگاکانیش.

لە دوا تەوەری کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز عوسمان شوانی سکرتێری ئەنجومەنی ئابووری، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دوا كۆنفرانسى ئابووریى هەرێمی کوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران كه له هه‌ولێر به‌سترا، پێشكه‌ش كرد.





ئەم هەواڵە 4687جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad