English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رچاوه‌يه‌ك: لێكتێگه‌يشتنێكى نيمچه‌ كۆتايى هه‌يه‌، عه‌بادی به‌ره‌و ولایه‌تی دووه‌م ده‌بات
2018-05-30 [02:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك له‌ حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، ئاشكرای كرد، بۆ پێكێهنانى فراكسيۆنێك له‌ نێوان سائيرون و نه‌سر و حيكمه‌دا لێكتێگه‌يشتنێك هه‌يه‌، به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش عه‌بادى به‌ره‌و ولايه‌تى دووه‌م ده‌بات.

ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ راگه‌ياند، يه‌كگرتن له‌گه‌ڵ ئيئتلافى فه‌تح يان ئه‌وانى دیكه‌ هيچ ئه‌نجامێك ناداته‌ ده‌سته‌وه‌، به‌تايبه‌ت هه‌ندێك فراكسيۆنى سوننى ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فه‌تحدا بچنه‌ فراكسيۆنێكه‌وه‌، ئه‌وه‌ش وايكردووه‌، پرۆسه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى كورسييه‌كان بۆ فه‌تح قورس بێت.

وتيشى، زياتر له‌ 150 كورسى له‌به‌رده‌ستى هاوپه‌يمانى سائيرون و حيكمه‌ و نه‌سردايه‌، ئه‌و فراكسيۆنانه‌ش به‌كه‌مترين هه‌وڵ رێكخراونه‌ته‌وه‌، به‌ راگه‌ياندنى ئه‌نجامه‌ كۆتاييه‌كانيش دانوستانه‌كان يه‌كسه‌ر ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، رێككه‌وتنيش له‌نێوان ئه‌و سێ فراكسيۆنه‌شدا به‌بێگومان رووده‌دات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، قسه‌كردن له‌سه‌ر پێكهێنانى فراكسيۆنێك له‌ قانون و فه‌تح بۆ فراكسيۆنێكى گه‌وره‌ قسه‌يه‌كى پێشوه‌خته‌يه‌، به‌لاى كه‌مه‌وه‌ پێويسى به‌ ره‌زامه‌ندى فراكسيۆنى سائيرون و حيكمه‌ هه‌يه‌، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدا پێگه‌ جه‌ماوه‌رييه‌كه‌ى ئه‌و دووفراكسيۆنه‌ ئه‌وه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها دانوستانه‌كان به‌رده‌وامن، به‌رهه‌مه‌كه‌شى به‌ره‌يه‌كى ئۆپۆزسيۆنى به‌هێز دروست ده‌كات.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئه‌و هاوپه‌يمانێتييه‌، به‌لاى كه‌مه‌وه‌ عه‌بادى به‌ره‌و ولايه‌تى دووه‌م ده‌بات.





ئەم هەواڵە 5740جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھۆی لێدانێکی سزا شەڕێکی گەورە لە یارییەکی ئافرەتان دروست بوو
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad