English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا شه‌ش كه‌سایه‌تی و سێ گروپی ئێرانی خسته‌ لیستی سزاكانیه‌وه‌
2018-05-30 [03:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مه‌ریكی شه‌ش كه‌سایه‌تی و سێ قه‌واره‌ی ئێرانی خسته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سزاكانی دژی ئێران فراوانتر كرد.

دارایی ئه‌مه‌ریكا روونی كرده‌وه‌، ئه‌و قه‌وارانه‌ بریتین له‌ هه‌ریه‌ك له‌ گروپی "ئه‌نسار حزبوڵا" كه‌ چالاكیان له‌ ئێرانه‌ و "ئه‌ڤین" له‌ باكوری رۆژئاوای تارانی پایته‌ختی ئێران و گروپی " Hanista" بۆ پرۆگرامسازی كه‌ سه‌ر به‌ حكومه‌تی ئێرانه‌.

ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ وتیشی، به‌هۆی ئه‌و پێشێلكاریه‌ گه‌وره‌یه‌ی له‌ مافی مرۆڤ به‌راسپارده‌ی حكومه‌تی ئێران كردویانه‌، سزاكان ده‌خرێته‌ سه‌ر گروپی "ئه‌نسار ئیسلام" و "ئه‌ڤین"، هه‌روه‌ها گروپی " Hanista" بۆ پرۆگرامسازی خراوه‌ته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاری پێدانی زانیاری و چاودێری كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی كردوه‌ و به‌م كاره‌ی پێشێلكاری له‌ مافی مرۆڤ كردوه‌.

وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مه‌ریكی ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه‌، ئه‌و شه‌ش كه‌سایه‌تییه‌ی سزاكانیان خراوه‌ته‌ سه‌ر هاوڵاتی ئێرانین.

 

rt





ئەم هەواڵە 3886جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad