English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمپانیای لۆک ئۆیل لە ئێران دەکشێتەوە
2018-05-30 [03:43 AM]

ZNA - هەولێر


دووەم گەورە كۆمپانیای نەوتی رووسیا سەرجەم چالاكییەكانی لە ئێران راگرت.

كۆمپانیای لوك ئۆیل، دووەم گەورە كۆمپانیای نەوتی رووسیا رایگەیاند بە ھۆی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بڕیاریان داوە سەرجەم چالاكییەكانیان و ژمارەیەك لە پرۆژەكانی پەرەپێدان لە ئێراندا رابگرن .

بەپێی ھەواڵی رۆیتەرز بەرپرسانی ئەو كۆمپانیا رووسیە رایانگەیاندووە، ناتوانن لە بارەی داھاتووی پرۆژەكانیان لە ئێران ھیچ بەڵێنێك بدەن و لە ئێستاشدا سەرجەم چالاكییەكانیان لە ئێران رادەگرن. پێشتر لوك ئۆیل بۆ پەرەپێدانی كێڵگە نەوتییەكانی باشووری ئێران لەگەڵ ئەو وڵاتە لە وتووێژدا بووە.

لەدوای كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران زۆربەی كۆمپانیا ئەورووپییەكان چالاكییەكانیان لە ئێران راگرت.

 





ئەم هەواڵە 5407جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad