English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق و ئاماژەیەكی‮ ‬مەترسیدار
2018-05-30 [04:10 AM]

نووسینی: شاخەوان برایم عەبدوڵڵا


دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق بڕیاریدا بە رەتكردنەوەی‮ ‬دەنگەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬وڵات و هەژماركردنەوەی‮ ‬سەدا‮ ‬10ی‮ ‬دەنگەكانیش بەشێوەی‮ ‬دەستی،‮ ‬ئەمە بووە هۆی‮ ‬كاردانەوە لەناوخۆی‮ ‬عێراقدا،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬لایەنە براوەكان،‮ ‬ئەم بڕیارەی‮ ‬چەند گرووپێكی‮ ‬ناو پەرلەمان،‮ ‬بە هەوڵێك دەزانن بۆ گۆڕینی‮ ‬ئەنجامەكانی‮ ‬هەڵبژاردن،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬لە هەڵبژاردندا دەرنەچوون،‮ ‬یان شكستییانخوارد،‮ ‬ئەمەش لە كاتێكدایە سەركەوتنی‮ ‬سەدر،‮ ‬بووە هۆی‮ ‬بێتاقەتبوونی‮ ‬هەندێك گرووپی‮ ‬سیاسی‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬ناو حكوومەت و پەرلەمان،‮ ‬بەتایبەتیش جەماعەتی‮ ‬مالیكی‮ ‬كە چانسی‮ ‬بوون بە سەرۆكوەزیرانی‮ ‬لەدەستداوە،‮ ‬هاوكات سەلیم جبووری‮ ‬كە دووچاری‮ ‬شكستێكی‮ ‬گەورە بووەتەوە بە جۆرێك كەس ئیرەیی‮ ‬بە دەنگەكانی‮ ‬نابێت‮!‬

ئەو بڕیارەی‮ ‬پەرلەمان هێندەی‮ ‬بڕیارێكی‮ ‬سیاسییە،‮ ‬نیو هێندە‮ ‬یاسایی‮ ‬نییە،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬عێراق خاوەن كۆمیسیۆنی‮ ‬باڵای‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬هەڵبژاردنەكان و كۆمیسیۆن دەتوانێت ئەنجامەكان رەتبكاتەوە‮ ‬یان قبووڵی‮ ‬بكات،‮ ‬ئەو ئەنجامەی‮ ‬ئێستاش لە لایەن كۆمیسیۆنەوە راگەیەندراوە،‮ ‬كاتێكیش پەرلەمان ئەوە رەتدەكاتەوە،‮ ‬یان هەوڵی‮ ‬دیكە دەدات،‮ ‬ئەوكات كۆمیسیۆن بە دەستدرێژیكردنە سەر دەسەڵاتەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬دەزانێت،‮ ‬لەبەر ئەوەشە چاوەڕێ دەكرێت كۆمیسیۆن و پەرلەمان دووچاری‮ ‬ناكۆكیی‮ ‬گەورە ببنەوە لەسەر ئەو بڕیارە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬كاتێك پەرلەمان خۆی‮ ‬لە كێشەیەكی‮ ‬ئەوها دەئاڵێنێت،‮ ‬تەمەنی‮ ‬بەرەو كۆتایی‮ ‬دەچێت و بەتایبەتی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پەرلەمانەكە كە لەڕووی‮ ‬مەعنەوییەوە شكستیخواردووە و ئەمە وەك هەوڵێك بۆ گۆڕینی‮ ‬ئەنجامەكان لێدانەوەی‮ ‬بۆ دەكرێت‮. ‬

كۆمیسیۆن لە رێگەی‮ ‬سەرۆكەكەیەوە،‮ ‬ئەو بڕیارەی‮ ‬پەرلەمان رەتدەكاتەوە و بە هۆكارێكی‮ ‬دەزانێت بۆ هەڵگیرسانی‮ ‬شەڕی‮ ‬ناوخۆییش،‮ ‬هاوكات كۆمیسیۆن ئەو بڕیارەی‮ ‬پەرلەمان وەك مەترسییەك و كودەتایەك دەبینێت بۆ سەر ئەنجامەكانی‮ ‬هەڵبژاردن،‮ ‬بە مەبەستی‮ ‬گۆڕینی‮ ‬ئەنجامەكان‮. ‬دیارە ئەو هۆشدارییەی‮ ‬كۆمیسیۆن دەكرێ وەك هەڵوێستی‮ ‬سەدرییەكانیش لێكدانەوەی‮ ‬بۆ بكرێت،‮ ‬چونكە سەدر‮ ‬یەكەمی‮ ‬هەڵبژاردنەكانە و پێشتریش دركی‮ ‬بەو مەترسییانە كردبوو،‮ ‬بۆیە پێشبینی‮ ‬دەكرێت لە ئەگەری‮ ‬هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬ئەنجامەكان،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬گۆڕانكاری‮ ‬لە رێژەی‮ ‬دەنگەكانی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬سائیروون لە بەغدا ئاڵۆزی‮ ‬زۆر و شەڕی‮ ‬میلیشیایی‮ ‬رووبدات،‮ ‬ئەمە روونە سەدرییەكان رازی‮ ‬نین،‮ ‬بەوەی‮ ‬دەنگەكانیان دەستكاری‮ ‬بكرێ و هەر بڕیارێكی‮ ‬لەمجۆرەش بە هەوڵ بۆ دەستكاریكردنی‮ ‬ئەنجامەكان دەزانن،‮ ‬كەوایە لە ئەگەری‮ ‬سەرگرتنی‮ ‬ئەو بڕیارەی‮ ‬پەرلەمان،‮ ‬عێراق بەتایبەتی‮ ‬بەغدا،‮ ‬خۆی‮ ‬لەناو ئاڵۆزییەكی‮ ‬زۆردا دەبینێتەوە،‮ ‬ئەمەش لە كاتێكدایە كە پێش هەڵبژاردن خودی‮ ‬مالیكی‮ ‬هۆشداری‮ ‬شەڕی‮ ‬ئەهلی‮ ‬دابوو،‮ ‬بەڵام ئەمجارە پێچەوانە بووەتەوە،‮ ‬ئەنجامەكانی‮ ‬ئێستا بە دڵی‮ ‬مالیكی‮ ‬نەبوون،‮ ‬بۆیە مالیكی‮ ‬دەیەوێت ئاڵۆزی‮ ‬لە عێراقدا دروستبێت،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ئیش بەو ئەنحامانە نەكرێت و هەوڵی‮ ‬گوشاردروستكردن دەدات بۆ ئەوەی‮ ‬بكرێت بە سەرۆكوەزیران،‮ ‬هاوكات عەبادیش بەجۆرێك لە جۆرەكان،‮ ‬دەیەوێت خۆی‮ ‬لە سەدر نزیكبكاتەوە و مالیكیش بەوە تەنگەتاو بووە،‮ ‬بەڵام وێنە گەورەكە،‮ ‬شتێكی‮ ‬دیكەمان پێدەڵێت،‮ ‬عێراق بەرەو ئاڵۆزییەكی‮ ‬دیكە دەچێت و ئەگەری‮ ‬ئەوە هەیە بە هۆی‮ ‬دەستكاریكردنی‮ ‬دەنگەكانەوە شەڕی‮ ‬گرووپەكان‮ ‬یان ئاڵۆزی‮ ‬دروست بێت،‮ ‬بەتایبەتیش گرووپەكەی‮ ‬سەدر رابردوویان هەیە لەوەی‮ ‬هێرشبكەنە سەر پەرلەمان و دامەزراوەكانی‮ ‬دەوڵەت،‮ ‬بۆیە هەر دەستكاریكردنێكی‮ ‬دەنگەكان بەئامانجی‮ ‬گۆڕینی‮ ‬ئەنجامەكان ناڕەزاییەكی‮ ‬توندی‮ ‬سەدرییەكانی‮ ‬لێدەكەوێتەوە بەجۆرێك بەغدا لەبری‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬حكوومەت،‮ ‬دووچاری‮ ‬ئاڵۆزیی‮ ‬دەبێت و ئەمەش لە زیانی‮ ‬خەڵك و پرۆسەی‮ ‬دەستاودەستكردنی‮ ‬دەسەڵات دەكەوێتەوە‮. ‬





ئەم هەواڵە 1162جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad