English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژنامەنووسه رووسییەکەی دژی پوتین زیندووه
2018-05-30 [04:47 AM]

ZNA- هەولێر


 

دوێنێ هەواڵی کوژرانی "ئارکادی بابچێنکۆ" رۆژنامەنووسی رووس و رەخنەگری دژی "ڤیلادیمیر پۆتین" له ئۆکراین بڵاو بۆوه، بەڵام ئەمڕۆ له کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا دەرکەوت.

 

بەرپرسانی ئۆکراینی دوێنێ رایانگەیاند، بابچێنکۆی ٤١ساڵان له پایتەختی ئۆکراین تەقەی لێکراوه و کوژراوه.

 

هەواڵی کوژرانی ئەم رۆژنامەنووسه بەناوبانگەی رووسیا، کاردانەوەی حکومەتی رووسیای لێکەوتەوه و ئیدانەی کرد و داوای له کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، بۆ دابین کردنی ئاسایشی رۆژنامەوانان، فشار بخاته سەر حکومەتی ئۆکراین. هەروەها گوتەبێژی کرێملین ئەمڕۆ تۆمەتە ئاراستەکراوەکانی وەک ئەوپەڕی رەشبینی وەسف کرد.

 

حکومەتی ئۆکراین، دوای بەئامانج گەیشتنی ئەم سیناریۆیه، رایگەیاند، بابچێنکۆ زیندووه و ئەم بەرنامەیه بۆ پووچەڵ کردنەوەی پیلانێکی رووسیا بۆ کوشتنی ئەم رۆژنامەنووسه بووه.

 

"ڤاسیل گریتساک" فەرماندەی دەزگا ئەمنییەکانی ئۆکراین که له کۆنفڕانسه رۆژنامەوانییەکەی بابچێنکۆ ئاماده بوو، جەختی لەسەر ئەم سیناریۆیه بۆ پووچەڵ کردنەوەی کوشتنی بابچێنکۆ کردەوه و گوتی: "ئێمه توانیمان له رێگەی ئەم کردەیه، جووڵه گۆماناوییەکان و هەوڵە پێشوەختەکانی دەزگا تایبەتەکانی رووسیا بناسین و پووچەڵی بکەینەوه."

 

لەلایەکی دیکەوه، دەزگا ئەمنییەکانی ئۆکراین، باسیان له دەستگیر کردنی گۆمانلێکراوێکی پلاندانەری کوشتنی ئارکادی بابچێنکۆ کرد.

 

ئەم دەزگایه گوتی، کەسەکه چەند کاتژمێرێک پێش کۆنفڕانسه رۆژنامەوانییەکەی بابچێنکۆ دەستگیر کراوه و بۆ کوشتنی ئەم رۆژنامەوانه پارەی له رووسیا وەرگرتووه.

 

Euronews





ئەم هەواڵە 2308جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad