English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یان كۆبیش: له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم یارمه‌تیده‌ر ده‌بین
2018-05-30 [04:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەڵەتی لەبارەی ڕەوشی عێراقەوە لە کۆبوونەوەدایە، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق، یان کۆبیش، لە کۆبوونەوەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە ڕەوشی عێراق کرد و گوتی، گلەیی لە ئەنجامی هەڵبژاردن هەیە، هەرێمی کوردستانیش هەندێ لایەنی سیاسی گلەییان هەیە، ئەوان چاودێریی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

یان کۆبیش رایگه‌یاند، هەڵبژاردن لە کەشێکی سەقامگیردا لە عێراق بەڕێوەچوو، گلەیی لە ئەنجامی هەڵبژاردن هەیە، پەرلەمانی عێراق بڕیارێکی بۆ هەڵوەشانەوەی کۆمسیۆن و دووبارە هەژمارکردنەوەی دەنگدان دەرکرد، بەڵام کۆمسیۆن ڕەتی کردەوە، لە کەرکووک عەرەب و تورکمان لە ئەنجامی هەڵبژارن ناڕازین، لە هەرێمی کوردستانیش هەندێ لایەنی سیاسی گلەییان هەیە، ئیدی لە هەندێ شوێنی دیکەی عێراقیش هەمان شت هەیە.

یان کۆبیش وتیشی، پارتی و یەکێتی ئامادەییان نیشان داوە بەشداری لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقدا بکەن.

یان کۆبیش باسی له‌وه‌ش كرد، ئەوان چاودێریی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن و ڕاوێژکاریی بە هەرێم دەدەن، کە چی بکەن و یارمەتیدەر دەبن.





ئەم هەواڵە 3325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad