English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نەوت
2018-05-31 [06:21 AM]

ZNA-هەولێر


ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 31ی 5ی 2018 نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووى لە بەرزبونەوە کردووە و  نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 77 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 68 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەلام بەهوی ئەوەی کە سعودیە و ڕوسیا ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت زیاتر دەکەن نرخی نەوتی بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزاندووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ناوەڕاستی ئەم مانگە نرخی نەوت ٨٠ دۆلاری تێپەڕاند و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤وە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.





ئەم هەواڵە 9742جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad