English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مریكا چه‌ند سزایه‌كی دیكه‌ی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند
2018-05-31 [06:44 AM]

ZNA- هه‌ولێر


به‌ پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا، ٣ دامه‌زراوه‌ و ٦ كه‌سایه‌تی ئێرانی به‌ هۆی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ خرانه‌ لیستی سزادراوانی ئه‌مریكا.

وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ گرووپی ئه‌نساری حیزبوڵڵا و به‌رپرسانی كه‌ به‌ پشتیوانی حكوومه‌تی تاران، رۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ و پێداكردنی مادده‌ی تیزاب به‌ خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌، خراونه‌ته‌ لیستی سزاكانی ئه‌مریكا.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ هه‌روه‌ها دوو دامه‌زراوه‌ی دیكه‌شی سزا داوه‌ له‌وانه‌ش، به‌ندیخانه‌ی ئه‌وین كه‌ له‌ ژێر چاودێری حكوومه‌ت دایه‌ و به‌ پێشێلكاری مافی به‌ندكراوه‌كان ناوی ده‌ر‌كردووه‌ و له‌ پاڵ ئه‌وه‌یشدا ده‌زگای چاودێری تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌ هه‌وڵی كۆنتڕۆڵی ئازادییه‌كانی خه‌ڵك ده‌دات.

وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا هه‌روه‌ها ٣ به‌رپرسی ناوه‌ندی ده‌نگ و ره‌نگی ئێرانیشی (راگه‌یاندنی فه‌رمی) خستووه‌ته‌ چوارچێوه‌ی سزاكانی، له‌وانش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وه‌ ده‌زگایه‌ عه‌بدولعه‌لی عه‌لی عه‌سكه‌ری





ئەم هەواڵە 4372جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad