English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فازڵ میرانی: ئەم جارە هەڵوێستی کورد کراوە نابێت و مەرجدارە
2018-05-31 [06:51 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی لە دیداریدا لەگەڵ کونسووڵی تورکیا لە ھەولێر ڕایگەیاند، کە پارتی بەرنامەی وزاری و میکانیزمی جێبەجێکردنی لا گرنگترە و ئەم جارە ھەڵوێستی کورد کراوە نابێت، بەڵکو مەرجدار دەبێت بۆ پشتگیریکردنی ھەر کاندیدێک بۆ حکوومەتی عێراق و لە سەرووی ھەموویان جێبەجێکردنی دەستووری عێراق وەک خۆی و بەتەواوی و ڕەچاوکردنی ھاوسەنگی و بەشداریی تەواوی پێکھاتەکانی عێراق و گەرەنتی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووردا.

دوێنێ چوارشەمە لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە کونسووڵی کۆماری تورکیا، ھاکان کاراچای و شاندی یاوەری کرد.

لە دانیشتنێکدا وێڕای بەخێرھێنانی شاندی میوان، سکرتێری مەکتەبی سیاسی تیشکی خستە سەر بارودۆخی گشتیی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، بەتایبەت دوای پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و باسی ھەڵوێست و شیکردنەوەی پارتی بۆ پرۆسەی ھەڵبژاردن کرد، کە ھەندێک کەموکوڕتی و ھەڵەی تێدا کراوە، بەڵام ئەمە نابێتە بیانوو بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی لە سەرتاسەری عێراق.

فازڵ میرانی سەبارەت بە سەردانی شاندی پارتی بۆ بەغدا و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ لایەنەکانی تر بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە ھەڵوێستی ئەوان و گۆڕینەوەی ڕا و بۆچوونی نێوان ھەردوولا تەئکیدی کرد، کە پارتی بەرنامەی وزاری و میکانیزمی جێبەجێکردنی لا گرنگترە و ئەم جارە ھەڵوێستی کورد کراوە نابێت، بەڵکو مەرجدار دەبێت بۆ پشتگیریکردنی ھەر کاندیدێک بۆ حکوومەتی عێراق و لە سەرووی ھەموویانەوە جێبەجێکردنی دەستووری عێراق وەک خۆی و بەتەواوی و ڕەچاوکردنی ھاوسەنگی و بەشداریی تەواوی پێکھاتەکانی عێراق و گەرەنتی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووردا.

کونسووڵی کۆماری تورکیا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بۆ ئەم دیدارە و تەئکیدی کرد کە ئەوان لەگەڵ ھەموو مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کورستانن و بەشداریی ھەموو لایەنەکان لە حکوومەتی داھاتووی عێراقدا گرنگە بۆ پێکھێنانی حکوومەتی داھاتوو.





ئەم هەواڵە 4624جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad