English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەوروپا پێی وایە كارێكى قورسه‌ واشنتن بتوانێت هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی دروست بکات لەدژی ئێران
2018-05-31 [07:00 AM]

ZNA- هه‌ولێر



دیڤید ئۆسۆلیڤان، باڵێۆزی یەکێتيی ئەوروپا لە ئەمریکا رایگەیاند، بڕیاری کشانەوەی واشنتن لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ئەرکی واشنتن قورس دەکات بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی بابەتەکانی نائەتۆمی لەگەڵ تاران.

دیڤید ئۆسۆلیڤان، بە ئاژانسی نۆڤۆستی رووسی راگەیاند، "یەکێک لە دڵگرانییەکانی ئێمە ئەوەیە، دەترسین بڕیاری کشانەوەی واشنتن لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ببێتە رێگر لە بەرەوپێشچوون لە بابەتەکانی دیکەدا".

ئەو دیپلۆماتكاره‌ ئەوروپییە روونی کردەوە، "من پێم وایە ئه‌نجامى دەستبەجێی بڕیاری کشانەوەی واشنتن لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئەوە دەبێت کە واشنتن قورسه‌ بتوانێت هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی دروست بکات بۆ چارەسەرکردنی بابەتەکانی دیکە".





ئەم هەواڵە 2053جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad